خه‌ریكه ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی له لیبیا ئامانجه‌كه‌ی ده‌پێكێت

K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی هۆزه‌كانی پشتێنه‌ی سه‌وز له لیبیا پێشوازییان له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی سه‌یفولئیسلام، موعه‌مه‌ر قه‌زافی، كوڕی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته كرد، كه دوای رووداوه‌كانی 11ی فێبرایه‌ری ساڵی 2011 بۆ یه‌كه‌م جار به‌ر له چه‌ند رۆژێك له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ده‌ركه‌وتنی دكتۆر سه‌یفولئیسلام قه‌زافی بۆ یه‌كه‌م جار له میدیاكان له ساڵی 2011ـه‌وه له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له رۆژنامه جیهانییه‌كان و راگه‌یاندنی خۆكاندیدكردنی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا، كه بڕیاره له 24ی سێپته‌مبه‌ری داهاتوودا به‌ڕێوه بچن، له ته‌واوی گه‌لی لیبیا پیرۆز ده‌كه‌ین".
به‌یاننامه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه، "به دكتۆر سه‌یفولئیسلام قه‌زافی و هه‌موو جیهان ده‌ڵێین: ئه‌و شه‌ره‌فمه‌ند و ئازادیخوازانه‌ی خۆشه‌ویستییان بۆ سه‌ركرده‌ی هێما، موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌یه له ناوچه‌كانی پشتێنه‌ی سه‌وز، به ده‌نگه‌كانیان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌گه‌ڵتانه، له‌پێناو بونیادنانی پڕۆژه‌ی لیبیای سبه‌ی و ده‌رچوون له‌و توونێله تاریكه‌ی ئێستا".
به‌ر له دوو رۆژ، سه‌یفولئیسلام موعه‌مه‌ر قه‌زافی، كوڕی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مه‌ریكیده‌ركه‌وته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دوای چه‌ندین ساڵ له ونبوونی بۆ یه‌كه‌مجار خۆی به ئاشكرا رابگه‌یه‌نێت، كه به‌گوته‌ی چاودێران، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته دروست بكات.