ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی یه‌كگرتوو دژ به ئێران نیشان ده‌ده‌ن
واشنتن ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی ته‌لئه‌ڤیڤ و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له تاران ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر به ئێران له رووداوی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌شتیی نه‌وتی ئیسرائیلی ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی ته‌ل ئه‌ڤیڤ و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له ئێران كرد و به‌ڵێنی دا، "له‌كاتی گونجاو‌دا وه‌ڵامی تاران ده‌ده‌نه‌وه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری ئیسرائیلی له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای عومانی خسته ئه‌ستۆی ئێران و به‌ڵێنیدا، "له هه‌ر ساتێكی گونجاو‌دا بێت وه‌ڵامی تاران ده‌ده‌نه‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "دوای پێداچوونه‌وه به زانیارییه به‌رده‌سته‌كان، ئێمه دڵنیا بووینه‌ته‌وه كه ئێران ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه" و ئاشكرایكرد، "ئه‌و هێرشه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجام دراوه".
بلینكن گوتیشی: "له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان تاوتوێی هه‌نگاوی داهاتوو ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌ش راوێژ ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌م نزیكانه وه‌ڵامێكی گونجاوی ئه‌و هێرشه بده‌ینه‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی كه‌شتیی "ئێم/ تی میرسێر ستریت"ی نه‌وتهه‌ڵگری ئیسرائیلی له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای عومان كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س له تیمه‌كانی كه‌شتییه‌كه كوژران، كه یه‌كێكیان به‌ریتانی و ئه‌وی دیكه‌یان رۆمانی بوو، ئیسرائیل په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ تاران درێژكرد و داوای جووڵه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له دژی ئێران كرد. چاودێرانیش ئه‌و رووداوه به هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ده‌ریایی له نێوان تاران و ته‌لئه‌ڤیڤ ده‌زانن.
دواتریش به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌به‌ستدار ئه‌نجامدراوه و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و هێرشه پێشێلكردنێكی زه‌قی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
ئه‌مڕۆش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌عید خه‌تیبزاده، گوته‌بێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌تی كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی له‌و هێرشه‌دا هه‌بێت و گوتی: ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه په‌نجه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه بۆ كۆماری ئیسلامی درێژ ده‌كرێت و دووپاتیشی كرده‌وه، "له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ئێران بۆ ساتێكیش له به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی و ئاسایشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی سڵ ناكاته‌وه".
H.B