31 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ سەدام کوەیتی داگیرکرد
جابر ئه‌حمه‌د سوباح به‌رپرسیارێتى مێژوویی خسته به‌رده‌م وڵاتانى عه‌ره‌بی تاوه‌كو كوه‌یت له‌م دۆخه ناله‌باره رزگار بكه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
31 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حوسێن، وڵاتى كوه‌یتى داگیر كرد، بۆ كوه‌یتییه‌كان، پڕ له وانه و په‌ند بوو، كه هه‌رگیز له بیری ناكه‌ن.
له (2ی ئاب/ئۆگێست/ 1990)، له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه، كوه‌یت داگیركرا، له ده‌روازه‌ى ئه‌م رووداوه‌وه، ده‌رگا به رووى كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری لە ناوچەکە، كرایه‌وه.
له به‌ره‌به‌یانى (2ی ئاب/ئۆگێست/ 1990)، سوپاكه‌ى سه‌دام حوسێن، تا ئێواره كوه‌یتى داگیر كرد، ده‌مێك بوو سه‌دام، پیلانى راوه‌دوونانى ماڵباتى (ئال سوباح)ى، داڕشتبوو، له‌م رۆژه‌دا، ئاواته له مێژینه‌كه‌ى سه‌دام، هاته دى.
له چركه‌ى یه‌كه‌مى داگیركردنى به‌شێكى خاكى كوه‌یت، خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته و وڵاتانى جیهان، له‌به‌رامبه‌ر سه‌دام حوسێن، وه‌ستانه‌وه، ره‌تی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان كرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێو ده‌وڵه‌تى، بڕیاری (660)ى ده‌ركرد، تێیدا داوایكرد، سوپاكه‌ى سه‌دام حوسێن، به زووترین كات له كوه‌یت بكشێنه‌وه.
سه‌دام حوسێن، بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و هه‌ڵوێسته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى، به‌هێند وه‌رنه‌گرت، ده‌ستیكرد به ئه‌نجامدانى دزیی و تاڵانی له‌م وڵاته، وێڕاى سوتاندنى چه‌ندین كێڵگه‌ى نه‌وتى و بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس و دڵه‌ڕاوكێ، له‌نێو هاووڵاتیانى كوه‌یتى.
ژماره‌یه‌ك له وڵاتانى عه‌ره‌بی و ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریكاش، پاڵپشتى ته‌واویان بۆ كوه‌یت ده‌ربڕی، ئه‌م هه‌نگاوه‌ى سه‌دام حوسێنیان، به سته‌م وه‌سفكرد، دواجار ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، بڕیاری دووه‌مى ده‌ركرد، كه به‌هه‌موو شێوه و هۆكارێك سوپاكه‌ى سه‌دام حوسێن له كوه‌یت ده‌ربكرێت، تا ئاستى به‌كار هێنانى هێزى سه‌ربازیش.
له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بی، له (10ی ئاب/ئۆگێست/ 1990)، له قاهیره، لووتكه‌ى عه‌ره‌بی، به‌په‌له به‌ڕێوه‌چوو، له‌و لووتكه‌یه‌دا، جابر ئه‌حمه‌د سوباح، به‌رپرسیارێتى مێژوویی، خسته به‌رده‌م وڵاتانى عه‌ره‌بی، تاوه‌كو كوه‌یت له‌م دۆخه ناله‌باره رزگار بكه‌ن.
جیا له‌وه‌ش، له (10ی ئاب/ئۆگێست/ 1990)، وڵاتانى كۆنگره‌ى ئیسلامى له شارى مه‌ككه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان گرێدا، تێیدا، مافیان به كوه‌یت دا، به‌رگری له‌خۆی بكات و سه‌دام له وڵاته‌كه‌یان ده‌ربكات.
له (27ى ئه‌یلوول/1990)، (جابر ئه‌حه‌د سوباح)، له باره‌گاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، گوتارێكى له‌به‌رده‌م (60) سه‌رۆك وڵات و (90) سه‌رۆك حكومه‌ت، پێشكه‌شكرد.
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێو ده‌وڵه‌تى، (15ى كانوونى دووه‌م/یه‌نایر/1990)، دوا مۆڵه‌تی خسته به‌رده‌م سه‌دام حوسێن و سوپاكه‌ى، كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى و به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو هۆكارێك دژى سوپاى عێراق، له كوه‌یت، به‌كار دێنێ، بۆ ئه‌مه، هاوپه‌یمانێتییه‌ك، له (34) ده‌وڵه‌ت پێكهێنرا، له (17ى كانوونى دووه‌م/1991)، له ژێر ناوى (ره‌شه‌باى بیابان)، ده‌ستكرا به ئازادكردنه‌وه‌ى كوه‌یت و ده‌ركردنى سوپاى عێراق له‌م وڵاته.
سەرچاوە: العربي
ک.ب