سلێمانى...چيرۆكى رزگاركردنى دایکێک و کۆرپەکەی دوای توشبوونیان بە کۆرۆنا
تەندروستی دایکەکە ئێستا جێگیرترە وەک پێش لە دایک بوونی منداڵەکە

K24 - هه‌ولێر:
نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوون له سلێمانى، جياواز له‌و منداڵانه‌ى لەوێ له‌دايك ده‌بن، كۆرپەيه‌ك، كه‌دايكى به‌سه‌ختى توشى كۆرۆنا ده‌بێت، به‌و دۆخه سه‌خته‌ى دايكيه‌وه، چاو به ژیان هه‌ڵدێنێت، منداڵە کە کوڕە، ئێستا لە بەشی نایابه‌كانى، نە خۆشخانەی منداڵبوونە و باری تەندروستی جێگیرە.
دایکی منداڵەکەش، دوای لە دایک بوونی کۆرپەکەی، دەستبەجێ گەڕێندراوەتەوە بەشی چاودێری چڕ، لەنەخۆشخانەی شەهید د.هێمن لە سلێمانی.
پزیشکەکان رایانگەیاند، تەندروستی دایکەکە ئێستا جێگیرترە، وەک پێش لە دایک بوونی منداڵەکە، نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونيش له‌سلێمانى، به‌شێكيان تايبه‌تكردووه بۆ ئه‌و دووگيانانه‌ى كه‌تووشبووى كۆرۆنان و منداڵيان له‌دايك ده‌بێت.
شلێر فايه‌ق، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوون، له سلێمانی، رایگەیاند، وه‌ك بڵێى كۆرۆنا دۆستى منداڵى تازه له‌دايك بوو بێت، تائێستا يه‌ك حاڵه‌تى توشبوونى منداڵانى تازه له‌دايك بوون، تۆماركراوه.
پشده‌رعه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشحانه‌ى دكتور جه‌مالى منداڵان، روونیکردەوە، تازه‌له‌دايك بووان، ئه‌گه‌رى توشبوونيان به‌كۆرۆنا كه‌مه، ئه‌گه‌ريش تووشبن، له‌ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و مه‌ترسيان له‌سه‌ر نابێت، ئه‌گه‌ر دايكه‌كه‌ش توشبووى كۆرۆنا بوبێت.