ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان لێدراوه له مه‌ترسی كۆرۆنا به‌دوور ده‌بن
99.99%ی ئه‌وانه‌ی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینیان لێدراوه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی كۆرۆنا نابنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و خۆپارێزی (CDC) ئاشكرای كرد، 99.99%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسنینی كۆرۆنایان لێدراوه، به جۆرێكی وا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن، كه ببێته هۆی گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه یان مه‌ترسی مردیان له‌سه‌ر هه‌بێت.
تا ئێستا زیاتر له 163 ملیۆن كه‌س له ئه‌مه‌ریكا هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان لێدراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته مه‌ترسیانه‌ی دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین تۆماركراون، له‌كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان لێدراوه، كه‌متر له 0.004%ی وه‌رگرانی ڤاكسین ناچاربوون بچنه نه‌خۆشخانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش 0.001%ی تووشبووان دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و خۆپارێزی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له مانگی ئایار/ مایۆی رابردووه‌وه، لێكۆڵینه‌وه له حاڵه‌تی تووشبووانی كۆرۆنا ده‌كات، كه دوای وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ نه‌خۆشخانه براون، له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
(CDC) باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌م هه‌فته‌یه توێژینه‌وه‌كیان له‌سه‌ر كۆرۆنای گۆڕاوی ده‌لتا كردووه، له‌و تووشبووانه‌ی ڤاكسینییان وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و تووشبووانه‌ش كه هیچ ژه‌مێكی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌راورد ده‌كرێن.
د.ی