پارتی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌ستپێكرد
"هه‌ندێك ئاڵۆزی له‌م دواییه په‌یدابوون، بێگومان ئه‌وانیش یه‌كلاكردنه‌وه‌یان زه‌رووره"

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه بۆ سه‌رجه‌م كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی رێكخرا، ئامادەكارییەكانی پارتی بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ده‌ستیپێكرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، ئومێدیان به پشتیوانی خه‌ڵك هه‌یه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه ده‌ده‌ن، كه دێنه به‌رده‌م كاندیدانیان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشی به "زه‌روو" دانا.
پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا یه‌كه‌م لایه‌نی براوه بوو، وه‌ك حزب و توانیبووی 26 كورسی له كۆی 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، پارتی ده‌ستیی به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
گوتیشی: له هه‌ندێك ناوچه‌ی عێراق ئاسته‌نگ بۆ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان درووست ده‌بێت، به تایبه‌تی له پارێزگاكانی (كه‌ركووك، دیاله، سه‌لاحه‌ددین و نه‌ینه‌وا) و ئێمه له هه‌وڵداین به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌كان ئه‌و ئاسته‌نگانه نه‌هێڵین.
گوته‌بێژی پارتی جه‌ختیكرده‌وه، پارته‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی هه‌یه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كورسییه‌كانی نوێنه‌ران به‌ده‌ستبهێنێت و له‌و باره‌یه‌وه، گوتی: له دوای راپه‌ڕینی 1991ه‌وه پارتی هه‌میشه له ناو خه‌ڵكدا پشتیوانی لێكراوه.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له 10ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به فه‌رمی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌كشاوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ژماره‌یه‌ك لایه‌نی عێراقی له‌وانه ره‌وتی سه‌در و لیسته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی و حزبی شیوعیی له رووی میدیاییه‌وه رایانگه‌یاندووه، بایكۆتی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژه‌كه‌ی پارتی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت ته‌نیا له رووی میدیاییه‌وه‌یه و تا ئێستا ئێمه هیچ زانیارییه‌كی وردمان له‌به‌ر ده‌ست نییه، ئه‌و لایه‌نانه بۆ داوای كشانه‌وه‌یان كردووه و هۆكاری چییه.
هاوكات ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامن و لیست و تۆماری ده‌نگده‌ران و فۆرمه‌كانی ده‌نگدان له ژێر چاپكردندان.
به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو، خولی چواره‌می دانووستانی ستراتیژی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له واشنتن به‌ڕێوه‌چوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه ره‌سمییه‌كانی حكومه‌ت و شاندی عێراق، له دانووستانه‌كاندا، هه‌ردوولا رێككه‌وتوون تا كۆتایی ئه‌مساڵ، هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێنه‌وه.
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بووه‌ته یه‌كێك له درووشمی سه‌ره‌كی گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی عێراق و ئه‌و لایه‌نانه‌ی به لایه‌نگری ئێران ده‌ناسرێن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هێزه بیانییه‌كان له عێراق، مه‌حمود محه‌مه‌د گوتی: پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمی پشتیوانی بۆ رێككه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕیوه.
گوتیشی: ئێمه پێمان وایه هێشتا مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێویست و گرنگه بۆ پاراستنی عێراق، چونكه عێراق و هێزه‌كانی توانای ئه‌وه‌یان نییه خۆیان سه‌روه‌ری زه‌وی و ئاسمان و ئاوی عێراق بپارێزن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به چۆنێتی رێككه‌وتنی هه‌ردوولایه‌نی ئه‌مه‌ریكی و عێراق، به‌ڵام بۆ ئه‌م هه‌لومه‌رجه به گرنگ و پێویستی ده‌زانین بیانییه‌كان به تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی عێراق بن.
سه‌ره‌ڕای مشتومڕه سیاسییه‌كانی عێراق، له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیشدا، كێشه و ململانێی سیاسی له ئارادان و لایه‌نه كوردییه‌كان به یه‌ك لیست به‌شدارییان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌كردووه.
گوته‌بێژی پارتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن، دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێم، گوته‌بێژی پارتی به بێ ئاماژه‌كردن به ناوی رووداوه‌كان، گوتی: "هه‌ندێك ئاڵۆزی له‌م دواییه په‌یدابوون، بێگومان ئه‌وانیش یه‌كلاكردنه‌وه‌یان زه‌رووره".