ئێران تێوەگلانی لە هێرشی سەر کەشتیەکان ره‌تدەکاتەوە
ئه‌و كه‌شتییه‌ی رفێندراوه له نزیك كه‌ناراوی ئهلفهجیرهی ئیمارات بووه

K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌تیكرده‌وه تێوه‌گلابێت له هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانی له ده‌ریای عوماندا.
سه‌رچاوه ناڕه‌سمییه‌كانی سه‌ر به سوپای پاسداران بڵاویانكرده‌وه، هێزه ئێرانییه‌كان و گرووپه‌كانی "مقاوه‌مه" هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازیان له ده‌ریای عومان نه‌كردووه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ، بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كان، له لایه‌ن هێزه ئێرانییه‌كانه‌وه بووه.
ئێرانییه‌كان ده‌ڵێن: مه‌به‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵانه ئاماده‌كردنی رایگشتییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری ئێران بدرێت.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ئێران رایانگه‌یاندووه، تاران ئاماده‌یه وه‌ڵامی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بداته‌وه و وه‌ڵامه‌كه‌شی وێرانكار ده‌بێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ دوای هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌كه رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هێرشكراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانی به‌ریتانی، كه‌شتییه‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفێندراوه.
ئه‌و كه‌شتییه‌ی رفێندراوه له نزیك كه‌ناراوی ئهلفهجیرهی ئیمارات بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان كه‌شتییه‌ك به ناوی "ئه‌سفالت" له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌ته‌ی ده‌ریاییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت ترسناكه.
وه‌زاره‌ته‌كه هۆشداری دا له هه‌وڵدان بۆ ئاڵۆزكردنی ره‌وشی ناوچه‌كه و درووستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی نائاسایی بۆ دژایه‌تیكردنی ئێران.
له لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، پرسی هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كان پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه و ئه‌مه‌ریكا پێشوه‌خته له باره‌یه‌وه بڕیار نادات.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا هه‌ر وه‌ڵامێكی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه تاوتوێی ده‌كات.