راگه‌یەندراوێك له ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێره‌وه
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد

K24 - هه‌ولێر:
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2021) له راگه‌یەندراوێكدا سه‌باره‌ت به دۆخی كۆرۆنا، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
له راگه‌یەندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه، ته‌واوى هێزه‌كانى ناوخۆ و تيمه‌كانى قائيمقاميهتهكان و شاره‌وانييه‌كانى راسپاردراون، چاودێرى و به‌دواداچوونى ورد بۆ سه‌رجه‌م شوێنه گشتييه‌كان بكه‌ن و هه‌ركه‌سێك (ماسك)ى نەبەستبێت، رێكارى یاسایی له به‌رامبه‌ردا بگيرێته‌به‌ر.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر:
لە پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تى ته‌ندروستيى گشتیى شاره‌كه‌مان و به‌رگرتن له‌و دۆخە نه‌خوازراوه‌ى كه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندى خێراى زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووه‌ته ئاراوه و رۆژ لە دوای رۆژ مهترسيیهكانى بۆ سهرگيانى هاووڵاتييان لە هەڵکشان دایە، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر، گه‌يشته ئه‌م بڕيارانه‌ى خواره‌وه:
يه‌كه‌م/ دۆخەکە هەستیارە و رەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە هەڵکشان و تەشەنەسەندن دایە و بووه‌ته مه‌ترسى بۆسه‌ر گيانى هاووڵاتييان، بۆيه داوا له هاووڵاتییانی شارەکەمان ده‌كه‌ين لە پێناو پاراستنی خۆيان و تەندروستی و سەلامەتی گشتیی، پابەندی رێنماييه ته‌ندروستييه‌كان بن و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن، به‌تايبه‌تى به‌ستنى (ماسك).
دووه‌م/ له ئه‌مڕۆوه ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌واوى هێزه‌كانى ناوخۆ و تيمه‌كانى قائيمقاميهتهكان و شاره‌وانييه‌كانى راسپاردووه، چاودێرى و به‌دواداچوونى ورد بۆ سه‌رجه‌م شوێنه گشتييه‌كان، مزگه‌وت، كلێسا، شوێنه ئاينييه پيرۆزه‌كان، بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه، كافتریاكان، سه‌نته‌رى بازاڕ، بازاڕه ميلليهكان، ماركێت، مينى ماركێت، سەمونخانە و نانەواخانەکان، سه‌رتاشخانه، هۆڵه وه‌رزشيه‌كان، نۆرينگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه پزيشكييه‌كان، سارده‌مه‌نى، چايهخانه، رێستۆرانتى باخچه‌كان و شوێنه‌كانى هاوشێوه‌يان، شوفێرانى تاكسى، بارهه‌ڵگر، ئۆتۆمبێلى تايبه‌ت بكه‌ن، هه‌ركه‌سێك (ماسك)ى نه‌به‌ستابێت، رێككارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگيرێته‌به‌ر.
سێيه‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت ڕێنماييه ته‌ندروستييه‌كان و رێكاره‌كانى خۆپارێزى جێبه‌جێبكه‌ن به‌تايبه‌تى به‌ستنى (ماسك) و دروستنه‌كردنى گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغى، هه‌روه‌ها رێگه‌نه‌ده‌ن هيچ هاووڵاتييه‌ك بۆ راييكردنى مامه‌ڵه‌كانى به‌بێ به‌ستنى (ماسك) بچێته نێو هيچ فه‌رمانگه و دام و ده‌زگايه‌كى حكومى، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى و فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچى له‌و بڕياره بكات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى ئه‌و فه‌رمانگه‌يه رووبه‌ڕووى رێكارى ياسايى ده‌بنه‌وه.
چواره‌م/ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە مه‌ترسيه‌كان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى خێراى زنجيره‌ى نوێى ڤایرۆسی کۆرۆنا خستووه‌تەگەڕ و لە ڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و هێزه‌كانى ناوخۆ و تيمه‌كانى قائيمقاميهتهكان و شاره‌وانييه‌كان لە سنووری سه‌رجه‌م قائیمقامیەتەکانى لە بەدواداچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنە گشتييه‌كان بەردەوام ده‌بێت، هه‌ر بۆيه هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران ئاگادار دەکەینەوە، لە ئەگەری پابەند نەبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی به تايبه‌تى نه‌به‌ستانى (ماسك) ناچارین رێکاری توند بگرینەبەر، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین، لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن و (ماسك) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و رێکاری یاسایی نەبنەوە.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر