له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا هه‌وره‌بروسكه 17 كه‌س ده‌كوژێت
زاواش یه‌كێكه له بریندارانی ئه‌و رووداوه و گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه

K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی به‌نگلادیش رایگه‌یاند، له باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته هه‌وره‌بروسكه له كه‌شتییه‌كی دا، كه ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌هۆیه‌وه 17 كه‌س مردن و 12ی دیكه‌ش بریندار بوون.
فه‌رید حوسێن، ئه‌فسه‌ری پۆلیس له به‌نگلادیش به میدیاكانی راگه‌یاند، "كاتێك كه‌شتییه‌كه له كه‌ناری رووباری بادما له شاره‌دێی شیبگانگ له‌نگه‌ری گرتبوو و به‌شێك له ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه دابه‌زیبوون و به‌ره‌و ماڵی بووك به‌ڕێكه‌وتبوون، به‌ر له‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌وانه‌ی ناو كه‌شتییه‌كه دابه‌زن، هه‌وره‌بروسكه لێیانداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، 17 كه‌س له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كیشیان به برینداری گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی "مه‌هرولئیسلام" گوتی: "14 برینداری ئه‌و رووداوه گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، زاواش یه‌كێكه له برینداره‌كان".
جێگای ئاماژه‌یه، ساڵانه سه‌دان كه‌س له به‌نگلادیش به‌هۆی هه‌وره‌بروسكه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، له ساڵی 2016ـه‌ش ته‌نیا له مانگی ئایار/ مایس، به‌هۆی هه‌وره‌بروسكه‌وه زیاتر له 200 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه 82ـیان ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا بوون.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B