دۆخی كۆرۆنا له هه‌ندێك پارێزگای عێراق هێڵی سووریشی تێپه‌ڕاندووه
گه‌یشتووه‌ته مه‌ترسیدارترین دۆخ.. به‌هۆی به‌رزی ئاماره‌كانی رۆژانه، عێراق له پێشه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی دێت

K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی خێرابوونی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق، تادێت دۆخی ته‌ندروستی له‌و وڵاته به‌ره‌و مه‌ترسیدارتر هه‌نگاو ده‌نێت، به‌شێوه‌یه‌ك، له هه‌ندێك له پارێزگاكان مه‌ترسییه‌كه هێڵی سووریشی تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتووه‌ته هێڵی مۆر.
وێڕای ئه‌وه‌ی رۆژ به‌ڕۆژ خه‌ڵكی زیاتر خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆمار ده‌كه‌ن و تادێت به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه ئاماری كوتان به ڤاكسینه‌كه روو له هه‌ڵكشان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 110 هه‌زار كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌شه‌نه‌سه‌ندن تادێت خێراتر ده‌بێت و به‌هۆی به‌رزی ئاماره‌كانی رۆژانه، عێراق له پێشه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی دێت.
به‌گوێره‌ی دوا ئاماریش، تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 673 هه‌زار و 84 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 18 هه‌زار و 938 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 494 هه‌زار و 760 كه‌سیش به رێژه‌ی 89.3% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 159 هه‌زار و 386 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 8 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا ملیۆنێك 953 هه‌زار و 230 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
بۆ ورده‌كاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه، له‌م گرافیكه‌ی كوردستان24ـدا فه‌رهاد ره‌سوول زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو:
H.B