یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری لەبارەی هەڵبژاردنی عێراق دەدات
"ده‌بێ سنوورێك بۆ ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن دابنرێت"

K24 - هەولێر
یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری له هه‌وڵی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌دات، كه بڕیاره له 10ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
مارتن هووس، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق رایگه‌یاند، ترس له ژینگه‌ی ئه‌منی و سه‌قامگیری عێراق هه‌یه و ده‌بێ سنوورێك بۆ ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن دابنرێت.
به گوته‌ی باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق "ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن و به ئامانجكردن و تیرۆركردنی چالاكوانان و رۆژنامه‌نووسان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كی بەرچاو زیان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پاك و بێگه‌ردی پرۆسەکە ده‌گه‌یه‌نێت و گرنگیشه پاڵێوراوان و ده‌نگده‌ران هه‌ست به بوونی ئاسایش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زۆر بێت".
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق 10/10/2021ی وەک رۆژی پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دیارکردووە، بەڵام بەهۆی رەوشی ناسەقامگیری عێراق و کۆرۆنا هێشتا روون نییە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت یان نا. تائێستاش زیاتر لە 25 حزب و قەوارە کشانەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق راگەیاندووە.