14 تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له عێراق ته‌قێندرانەوە
ئه‌م رووداوه بووه هۆی پچڕانی كاره‌با له ته‌واوی ناوچه‌كه

K24 - هەولێر:
ئاژانسی ده‌نگ و باسی عێراق، له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با، بڵاویكرده‌وه، (14) تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌با، له‌لایه‌ن "تێكده‌رانه‌وه، ته‌قێندرانەوە".
ئه‌حمه‌د مو‌سا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با، روونیشیكرده‌وه، ئه‌و تاوه‌رانه، له رێگه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه له ده‌وروبه‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قێندرانەوە، بووه هۆی پچڕانی كاره‌با له ته‌واوی ناوچه‌كه.
ئاماژه‌ی بەوەشكرد، ئه‌و شێوه هێرشانه، پڕن له رق و كینه، كه تاوه‌ره‌كانی كاره‌با، ده‌كه‌نه ئامانج.
پێشتریش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی عێراق، چه‌ندین تاوه‌ر و وێستگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای نیشتمانی، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه، ته‌قێندراونەتەوە، كه له وه‌رزی گه‌رما، كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر دۆخی هاووڵاتیان، دروستكرد.
به‌رپرسی تۆڕی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با، له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، جه‌ختیكرده‌وه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، گشت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ك.ب