به‌شیر حه‌داد: ناردنی 200 ملیاره‌كه تا ته‌واو بوونی كاره‌كانی بودجه به‌رده‌وام ده‌بێت
ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه‌ی كه له وڵاتی لیتوانیا گیریان خواردووه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه بڕیار بده‌ن ئایا له‌وێ ده‌مێننه‌وه یاخود نا
K24 - هەولێر:
له چواچێوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، دكتۆر به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه له ده‌زگا میدیاییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، كه كاری په‌رله‌مانی عێراق، سیستییهكی تێكه‌وتووه، هۆكاری سست بوونی په‌رله‌مان، بۆ كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه ئێستا لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی، به دوای ئه‌وه‌ن، چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان بدۆزێته‌وه، ره‌نگه له داهاتووش كه‌ره‌نتینی گشتی رابگه‌ینرێت، بۆیه كاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌مبووه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، كاری لیژنه‌كانی په‌رله‌مان به‌رده‌وامه، میوانداری چه‌ندین وه‌زیر و به‌رپرسیش كراوه.
ئاماژه‌شیپێكرد، حكومه‌ت دوا كه‌وتووه له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی بودجه، ئێمه داوامان له كردووه په‌له بكه‌ن له ته‌واو كردنی ورده‌كاری بودجه، كه وایكردووه پڕۆژه‌كان دوا بكه‌وێت.
گوتیشی: دواكه‌وتنی به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش، په‌یوه‌سته به كاری لێژنه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم، كه وردبینی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش، حكومه‌تی عێراق، بڕێك پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌نێرێت، تا كاتی په‌سندكردنی بودجه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ناردنی (200) ملیاره‌كه، بۆ یه‌ك مانگ نیه، تا ئه‌و كاته‌ی كه بودجه په‌سند ده‌كرێت، به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه لیتوانیا گیریان خواردووه، دكتۆر به‌شیر حه‌داد، راشیگه‌یاند، حكومه‌تی لیتوانیا، داوای كردووه، ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه‌ی، كه له وڵاتی لیتوانیا گیریان خواردووه، به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه، بڕیار بده‌ن، ئایا له‌وێ ده‌مێننه‌وه، یاخود نا، چونكه نه لیتوانیا، نه یه‌كێتی ئه‌وروپاش، وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ریان ناگرێت.
راشیگه‌یاند، حكومه‌تی عێراقی هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌كات، كه له لیتوانیان گیریانخواردووه.
ك.ب