ئێران داوای هه‌رچی زوو ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات
عه‌لی شه‌مخانی ئه‌و داواكاریه‌ی به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:
عه‌لی شه‌مخانی، ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌رچی زوو جێبه‌جێكردنی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌و وڵاته كرده‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی شه‌مخانی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له تاران هاتوون و رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق زه‌مینه‌یه‌كه بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌ت.
ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق كه بڕیاره له 10ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، پرۆسه‌یه‌كی گرنگه بۆ به‌رده‌وامیدان به دیموكراسیه‌ت و چه‌سپاندنی رۆڵی كاریگه‌ری گه‌لی عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ فه‌یاز، شه‌مخانی داواشی كرد، به‌زووترین كات بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ بكرێت.
جێگای ئاماژه‌یه، له ساڵی رابردوو كوژرانی هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ڕێگه‌ی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه پێشنیازێك، بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ده‌ركرد.
H.B