پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی فایەق تۆفیق

"كاك فایەق فەرماندە و پێشمەرگەیەكی رێگەی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان بووە"

سه‌رۆك مه‌‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌‌سعود بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ په‌یامێكدا راگه‌یاند، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەم، خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، كاك فایەق فەرماندە و پێشمەرگەیەكی رێگەی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان بووە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و وەفاداری رێبازی بارزانی و کوردایەتی كاك (فایەق تۆفیق) ناسراو بە(فایقەرەش)مان بیست.

كاك فایەق فەرماندە و پێشمەرگەیەكی رێگەی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان بووە و لە دوای راپەڕینیشەوە لە چەندین پێگەی بەرپرسیاریەتی بە دڵسۆزی و كارامەیی و هەستی بەرزی نیشتیمانپەروەری خزمەتی بە میللەتەكەی كردووە.

پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەم، خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و رۆحی كاكە فایەق بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

7ـی ئابی 2021