"کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەرەنجامی گفتوگۆی ستراتیژییە"
قاسم ئەعرەجی: ئەم هەنگاوە پابەندبوونی عێراق و ئەمەریکای بە رێککەوتنەکە سەلماند

K24 - هەولێر
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کشانەوەی هێزێکی هاوپەیمانان بە وەڵامدەرەوەی دەرهاویشتەکانی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان بەغدا و واشنتن ناوبرد.
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کشانەوەی هێزێکی هاوپەیمانان بە وەڵامدەرەوەی دەرهاویشتەکانی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان بەغدا و واشنتن ناوبرد و نووسیویەتی "ئەم هەنگاوە سەلماندنی پابەندبوونی عێراق و ئەمەریکا بە رێککەوتنەکەیان".
دوێنێ 8/8/2021، وەین مارۆتۆ، گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند "دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان، ھێزی (ئۆ تی ئێچ)ی سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، کشاوەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ بنکەی بورینگ لە کوێت".