سه‌لاحه‌دين به‌هادين: يه‌كگرتوو نوێده‌كه‌مه‌وه
یه‌كه‌م هه‌نگاوی كاركردنم بریتی ده‌بێت له نوێكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی حزب و هه‌روه‌ها یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج و به‌شێك له ئه‌ندامه دێرینه‌كان دێنه‌وه ناو ده‌سته‌ی راوێژكارانی باڵای یه‌كگرتوو.
K24 – هه‌ولێر:
دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌ك ئه‌مینداری یه‌كگرتوو، سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، یه‌كه‌م هه‌نگاوی كاركردنم بریتی ده‌بێت له نوێكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی حزب و هه‌روه‌ها یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج و به‌شێك له ئه‌ندامه دێرینه‌كان دێنه‌وه ناو ده‌سته‌ی راوێژكارانی باڵای یه‌كگرتوو.
دیمه‌نی چوار ساڵ پێش ئێستا دووباره بووه‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ی یه‌كگرتوو، ئه‌و كه‌سه‌ی هێنایه‌وه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات كه 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كگرتووی راگه‌یاند.
هه‌ندێك له یه‌كگرتووه‌كان پێیانوایه كۆنگره‌ی ئه‌مجاره یه‌كگرتووتریان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وكه‌سه‌ی كه هۆكار بوو بۆئه‌وه‌ی ده‌نگدان بۆ پۆستی ئه‌میندار دووبار بكرێته‌وه، ده‌ڵێت، هیچ شتێكی تازه نابینم.
له‌ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌سته‌ی راوێژكارانی باڵا هه‌یه كه چاودێرن به‌سه‌ر كاره‌كانی حزب، ئه‌ندامێكی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش ده‌ڵێت، محه‌مه‌د فه‌ره‌ج و به‌شێك له ئه‌ندامه دێرینه‌كان دێنه‌وه ناو ئه‌و ده‌سته‌یه.
يه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له كۆنگره‌ی حه‌وته‌میدا جگه‌له گۆڕینی ئه‌میندار، 35 كه‌سیشی وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارد، كه 12كه‌سیان له‌یه‌كه‌م دانیشتی سه‌ركردایه‌تی به ده‌نگدان ده‌بنه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.