ئه‌مه‌ریكا: ئه‌فغانستان خاوه‌ن هێزێكی پیاده‌ و ئاسمانی گه‌وره‌یه‌ و پێویسته‌ خۆیان به‌رگری له‌ وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن

جۆن كێربی: هەڵەی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ئەفغانستانە وڵاتەکەیان گەیاندووه‌تە ئەو دۆخە مەترسیدارە

K24- هه‌ولێر:

لەبارەی پێشرەوەییەکانی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان لە ئەفغانستان، كه‌ به‌م دواییانه‌ 6 ویلایه‌تیان له‌باكووری ئه‌و وڵاته‌ كۆنترۆڵ كردووه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند: حکومەتی ئەفغانستان خاوەنی زیاتر لە 300 هەزار هێزی سەربازییە و فرۆکە و هێزی ئاسمانییان هەیە و پێویسته‌ خۆیان بەرگری لە وڵاتەکەیان ناکەن.

جۆن کێربی وتەبێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" گوتی: هەڵەی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ئەفغانستانە وڵاتەکەیان گەیاندە ئەو دۆخە مەترسیدارە.

كێربی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئەفغانیەکان توانایان هەیە، هێزی ئاسمانیان هەیە، ئێستا ئەگەر هەندێك بگەڕێینەوە بۆ دواوە، بەروونی دەبینین دەرئەنجام و دۆخی ئەفغانستان هەرچی لێبێت، هۆکارەکەی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ئه‌و وڵاته‌ خۆیانن".

گوتیشی: "حکومەتی ئەفغانستان زیاتر لە 300 هەزار سەربازی هەیە، هێزی ئاسمانی هەیە و چەکی پێویست و کاریگەری  له‌به‌رده‌سته‌، خۆ تاڵیبان هێزی ئاسمانی نیە! ئێستا کاتی ئەوەیەوە ئەو هێز و توانایه‌ی خۆی بەکاربهێنێت".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، "پێویستە ئه‌فغامستان رۆڵی سەرکردایه‌تی سیاسی و سەربازی خۆی بگێرێت، چونکە ئەوە وڵاتی خۆیانه‌ و ئەو هەرێمانەی دەکەونە دەست تاڵیبان هەرێمی خۆیانن".

دووپاتیشیكرده‌وه‌، "من نایەم رۆژانە باس لە ناوچە بە ناوچە و کۆڵان بە کۆڵان بکەم، کە رۆژانە دەکەوێتە دەست تاڵیبان. نیگەرانین لەو دۆخە، بەڵام ئەوە وڵاتی خۆیان و شەڕی خۆیانە و دەبێ خۆیان بیکەن".

هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمە فەرمانێکمان پێکراوە، ئەویش کشانەوەی سەربازەکانمانە تا کۆتایی ئەم مانگە له‌و وڵاته‌ و ئێمە چاومان لە جێبەجێ کردنی ئەو فەرمانەیە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئیتر داوی ئەوە چی روودەدات من نامەێت هیچ پێشبینیەك بکەم. بەڵام دواجار ئەوە وەڵاتی خۆیانە و خەڵکی خۆیانە و دەبێ سەرکردەکانی ئەو وڵاتە بە سیاسی و سەربازییەوە رۆڵی خۆیان بگێڕن".

H.B

Fly Erbil Advertisment