ئەمەریکا سزا دەخاتە سەر دوو گرووپی چەکداری عێراق

"پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کۆمەڵکوژییان پێشێلکردووە"

چەکدارانی گرووپی عەسائیب ئەهلولحەق
چەکدارانی گرووپی عەسائیب ئەهلولحەق

K24 - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەى ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، واشنتن سزای خستووەتە سەر هەردوو گرووپی چەکداری کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق و عەسائیب ئەهلولحەق، هەروەها سزاکان حزبوڵڵای لوبنان و دوو دامەزراوەی سووریاش دەگرێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەى ئەمەریکا، ئەو لایەنانە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کۆمەڵکوژییان لەگەڵ ئێران و سووریا پێشێلکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە لەم دوو ساڵەی دواییدا گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە ئاشکرا زۆرترین هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.

پێشتریش ئەمەریکا ژمارەیەک میلیشیای عێراقی نزیک لە ئێرانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

Fly Erbil Advertisment