بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆنترۆڵكردنی پایته‌ختی حه‌فته‌م ویلایه‌تی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند
گوته‌بێژی تاڵیبان: بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی كابوڵ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش بزووتنه‌وه‌كه‌مان له پێشڕه‌وییه‌كانی به‌رده‌وامه

K24- هه‌ولێر:
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه‌یان پایته‌ختی ویلایه‌تی فه‌ڕاحیان له رۆژئاوای ئه‌فغانستان كۆنترۆڵ كردووه.
موجاهید له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر گوتی: باره‌گای حاكمی ویلایه‌ته‌كه به‌ته‌واوی له چه‌په‌ڵییه‌كانی دوژمن پاك كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان.
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و هێزانه‌ی دوژمن كه ماونه‌ته‌وه، له‌ڕێگه‌ی لێدان و راوه‌دوونانه‌وه ملكه‌چ ده‌كرێن و دووپاتیكرده‌وه، بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی كابوڵ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش بزووتنه‌وه‌كه‌یان له پێشڕه‌وییه‌كانی به‌رده‌وامه.
جێگای ئاماژه‌یه، دوای شاری ئه‌یبك، سه‌نته‌ری ویلایه‌تی سه‌مه‌نكان، فه‌راح حه‌فته‌م پایته‌ختی ویلایه‌ته كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه فراوانه‌كه‌یان له مانگی رابردووه‌وه له ئه‌فغانستان، كه‌وتوونه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان
H.B