جه‌عفه‌ر ئێمینكی: له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه‌س ناتوانێت ئاسته‌نگمان بۆ درووست بكات
"له شنگال په‌كه‌كه ناتوانێت رێگری له‌به‌رامبه‌ر رێكخستنه‌كانی پارتی بكات"

K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جه‌عفه‌ر ئێمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، وه‌ك رێكخستنه‌كانی پارتی، ده‌ستمانكردووه به ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه و كاندیده‌كان كاری خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌نگده‌رانیش ده‌بێت په‌یوه‌ندیان پێوه بكرێت.
راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و داموده‌زگا حكومییه‌كان، هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌رده‌وامه، له‌مباره‌وه ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست هاتووه.
روونیشیكرده‌وه، پارتی خه‌ریكه له نه‌ینه‌وا، وانكێ، مه‌خموور، رۆژئاوای دیجله، خانه‌قین و كه‌ركووك، باره‌گاكانی ده‌كاته‌وه، بۆیه ئاماده‌یه كه به‌شدارییه‌كی كارا له‌و هه‌ڵبژاردنه بكات و ئه‌نجامی باشیش به‌ده‌ست بهێنێت.
ئاماژه‌شیپێكرد، ئێمه له‌و بڕوایه داین، كه هیچ ئاسته‌نگێك بۆ رێكخستنه‌كانی پارتی دروست نه‌كرێت، چونكه له به‌غدا له به‌رزترین ده‌سه‌ڵات، به‌ڵێن به پارتی دراوه، هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ها له شنگال په‌كه‌كه ناتوانێت رێگری له‌به‌رامبه‌ر رێكخستنه‌كانی پارتی بكات.
روونیشیكرده‌وه، پارتی كه خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی سیاسی به‌هێزه، خۆی ده‌پارێزێت، ئومێده‌وارین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ببێته هۆكارێكی كاریگه‌ر بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری له عێراق.
ك.ب