كۆمارییه‌كان: ئه‌گه‌ر بایدن خۆی راست نه‌كاته‌وه چه‌كدارانی تاڵیبان له 11 سێپتێمبه‌ر ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕن
پێویسته بایدن پاڵپشتی ئاسمانی بۆ سوپای فه‌رمی ئه‌فغانستان بكات

K24 – هه‌ولێر:
میتش ماكونێڵ، سه‌ركرده‌ی دیاری كۆمارییه‌كان، له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی، به‌رامبه‌ر به ئه‌فغانستان، ره‌خنه‌ی تووندی له جۆ بایدن، گرت، كه له ترسی نزیكبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان، ئه‌مه‌ریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له كابول، چۆڵ ده‌كات.
ماكونێڵ، راشیگه‌یاند، پێویسته بایدن هێزی دیكه ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان بكات، ئه‌گه‌ر وا نه‌كرێت، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێته ده‌ستی چه‌كدارانی ئه‌لقاعیده و تاڵیبان، دواجار ده‌سوتێنرێت.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌بێت بكرێت، پێویسته بایدن پاڵپشتی ئاسمانی بۆ سوپای فه‌رمی ئه‌فغانستان بكات، ئه‌گه‌ر نا، چه‌كدارانی تاڵیبان له 11ی سێپتێمبه‌ر، ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن به سوتاندنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابول، ده‌گێڕن.

روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بایدن ئاڕاسته‌ی سیاسه‌ته‌كانی راست نه‌كاته‌وه، تاڵیبان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازی گه‌وره، هه‌نگاو ده‌نێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كاتێك ده‌بینرێت، كشانه‌وه و چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابول رووده‌دات، هه‌ست ده‌كرێت بڕیاره‌كانی بایدن، هاوشێوه‌ی بڕیاره‌كانی سایگۆنه، كه له ساڵی 1975، بۆ چۆڵكردنی ڤێتنام، ده‌ریكرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، (3000) سه‌ربازی، به‌خێرایی له كابول بڵاوه پێكرد، بۆ پاراستنی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له پایته‌ختی ئه‌فغانستان، له‌كاتی چۆڵكردنی.
راشیگه‌یاند، ئه‌م جووڵه‌ی پنتاگۆن، بۆ چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی، له كابول، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌و شاره خه‌ریكه بكه‌وێته ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
جۆن كێربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، چه‌ندین سه‌ربازی پیاده بڵاوه‌یان پێكراوه، كه تا ئێستا بۆ پارێزگاریكردن له سه‌ركرایه‌تی ناوه‌ندی، سوپای ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌فغانستان، ماونه‌ته‌وه، .
راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی (48) كاتژمێری داهاتوو، سه‌ربازه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارازای، نێو ده‌وڵه‌تی.
ده‌شڵێت، پنتاگۆن فڕۆكه‌خانه‌ی كابول بۆ هێرشی ئاسمانی، دژی چه‌كدارانی تاڵیبان، به‌كار ناهێنێت.
گوتیشی، ئه‌و هێزه، بۆ پاڵپشتی وشكانی و ئاسمانی ده‌بێت، تا باڵیۆزخانه چۆڵ ده‌كرێت و كارمه‌ندان ده‌گوازرێنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان.
پێشتریش ئه‌مه‌ریكا داوای له هاووڵاتیانی كرد، كه به زووترین كات ئه‌فغانستان جێبێڵن.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب