نوێنەرى حکومەتى هەرێم له ئەمه‌ریکا ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سیناتۆره‌كانی ئه‌و وڵاته سازكرد
له كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و پاڵپشتی زیاتری ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه

K24- هه‌ولێر:
له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌وپیشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی حومه‌تی هه‌رێم و به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی به‌رده‌وام بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌جیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی كۆبووه‌وه و له دیداره‌كاندا تاوتوێی دۆخی ناوچه‌كه به گشتی كرا و داوای پشتیوانی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا.
نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمه‌ریکا كه پەیوەندییەکى به‌هێزی لەگەڵ کۆنگرێسى ئەمه‌ریکا هه‌یه، سوپاسی سوپاسی پشتگیری ئەندامانى هەردوو پارت بۆ هەرێمى کوردستان كرد، كه وڵاته‌كه‌یان له‌ڕووی پشتیوانی دارایی و مه‌شقی سه‌ربازییه‌وه وه‌ك گه‌وره‌ترین وڵاتی كۆمه‌كبه‌خش هاوكاریه‌كی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كانی له شه‌ڕی دژ به داعشدا كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردووش بەیان سامى عبدالرحمان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له واشنتن له‌گه‌ڵ سیناتۆر بۆب کەیسى، ئەندامى کۆمیتەى هەواڵگرى ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی ناوچەکە لە رووى ئه‌منی، مرۆیى و کاریگەرییەکانى گۆڕ‌انى کەش و هەوا و پیسبوونى ژینگە كرا. سیناتۆر بۆب کەیسى پشتگیرى خۆى دووپاتکردەوە بۆ هەرێمى کوردستان و رۆڵى هێزەکانى پێشمەرگەى لە شەڕى دژ بە داعش بەرزنرخاند.
هەر لە به‌رده‌وامی ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌دا، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سیناتۆر مایك راوندس، ئەندامى کۆمیتەى هێزە چەکدارەکان و کۆمیتەى کاروبارى دەرەوە، ئەنگەس کینگ، ئەندامى کۆمیتەى هێزە چەکدارەکان و کۆمیتەى هەواڵگرى، دەکوۆرث، ئەندامى کۆمیتەى هێزە چەکدارەکان و سیناتۆر جۆن هیکنلوپەر ئەندامى کۆمیتەى وزە و سەرچاوە سروشتیەکان كۆبووه‌وه، لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆله‌باره‌ی دۆخى سیاسى و سەربازى هەرێمى کوردستان و عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكا کرا و بیروڕا له‌باره‌ی پرسه جیاوازه‌كان ئاڵوگۆڕ كرا و سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه‌كان رۆڵی پێشمه‌رگه‌یان له شه‌ڕی دژ به تیرۆر به‌رز نرخاند.
نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان له واشنتن دووپاتیكرده‌وه، له هه‌وڵه‌كانی بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان و دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامانى کۆنگرێس و ستافه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
H.B