چوار چەکداری داعش دەستگیر کران

یەکێک لە چەکدارەکان لە کەرکووک بووە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

چوار چەکداری داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق دەستگیرکران، شانەیەکی ئەمنیش بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا پێکدەهێنرێت.

یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لەچەند پرۆسەیەکی هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، چوار چەکداری داعش لە کەرکووک، نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنبار دەستگیرکران.

هاوکات، بە فەرمانی مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، شانەیەکی ئەمنی بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا پێکدەهێنرێت، چونکە لەم چەند مانگەی دواییدا چەندین تاوەری کارەبا لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کراونەتە ئامانج.

Fly Erbil Advertisment