ژمارەیەك پەناخوازی کورد لە سنووری لیتوانیا و بێلارووس گیریانخواردووە
سه‌فین دزه‌یی: له‌گه‌ڵ لیتوانیا هه‌ماهه‌نگیمان كردووه و داوامانكردووه ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزن

K24 - هه‌ولێر:
بەرپرسانی لیتوانیا رایانگه‌یاند، شەپۆلی پەنابەرانی عێراقی و وڵاتانی دیكە بۆ وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا لە باڵتیك وەستاوە. چەندین رۆژە پەنابەران بەھیوای گەیشتن بە وڵاتانی ئەندام لە یەكێتییەكەدا لەسەر سنووری نێوان لیتوانیا و بێلاڕووس گیریانخواردووە، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌گه‌ڵ لیتوانیا په‌یوه‌ندیمان به‌ستووه و داوامانكردووه، ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزن.
په‌نابه‌رانی كورد، له‌سه‌ر سنووری نێوان لیتوانیا و بێلارووسیا چه‌ندین رۆژه گیریانخواردووه. یه‌كێك له په‌ناره‌كانی سه‌رسنووری نێوان بێلارووسیا و لیتوانیا به مۆبایله‌كه‌ی گرته‌یه‌كی تۆماركردووه و ده‌ڵێت: "ئه‌وه چه‌ندین رۆژه له‌سه‌ر سنوورین، پاسه‌وانانی سنووری لیتوانیا رێگه ناده‌ن تێپه‌ڕین به‌ره‌و ئه‌وروپا، كاره‌بایان له پیاوه‌كان داوه و هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر لێیان نزیك ببینه‌وه، ده‌مانكوژن".
له‌ناو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا، منداڵیش هه‌یه، یه‌كێك له‌و منداڵانه جلی پێویستی نییه و جلێكی گه‌وره‌ی له‌به‌ركردووه و داوای هاوكاری ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌وه چه‌ند رۆژە لێره‌ین، جلوبه‌رگمان نییه، خۆراكمان نییه، شوێنمان باش نییه".
نزیكه‌ی سێ مانگه ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر، كه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشی تێدایه، روویان له ئه‌وروپا كردووه، تا ئێستا چوار هه‌زار په‌نابه‌ر له 40 وڵاتی جیاوازه‌وه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی چوونه‌ته بێلارووسیا و له‌وێوه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ڕۆن.
سه‌فین دزه‌یی گوتی: "به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر گیریانخواردووه و كه‌وتوونه‌ته داوی گرووپه‌كانی قاچاخچیه‌تی، كه ئه‌مه‌ش له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان دیارده‌یه‌كی زۆر زه‌قه، هه‌موو وڵاتانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگە له‌و بازرگانییكردنه بگرن، كه هیچی كه‌متر نییه له بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر، ماوه‌یه‌كیشه ئابڵوقه خراوه‌ته‌سه‌ر بێلارووسیا له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، بێلارووسیا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك سنووری خۆی واڵاكردووه و ئه‌و كێشه‌یه‌ی درووست كردووه".
گوتیشی: "هه‌رچه‌نده راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیمان له‌گه‌ڵ بێلارووسیا نییه، به‌ڵام له رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له پۆله‌ندا و وڵاتانی دیكه، خه‌ریكی گفتوگۆین و ده‌مانه‌وێت پارێزگاری له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر سنوور هه‌ڕه‌شه‌یان لێنه‌كرێت و ژیانیان بپارێزرێت".
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم ئه‌نجام داوه و داوام لێی كردووه، ژیانی هاووڵاتیمان بپارێزن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتونیا به‌ڵێنی داوه، به‌په‌له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران بكه‌ن، چه‌ند چادرگه‌یه‌كی كاتیشیان داناوه.
سه‌فین دزه‌یی، ئاشكرای كرد، هه‌ماهه‌نگیمان كردووه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌ڕێنه‌وه، ئاسانكارییان بۆ بكرێت، بۆیه داوا له‌و هاووڵاتیانه‌مان ده‌كه‌ین، بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بده‌ن، تا هه‌موو لایه‌ك سه‌لامه‌ت بن.
ئه‌و ژماره په‌نابه‌ره، 50 هێنده‌ی ئەو ژمارەیەن، كه ساڵی پار روویان له ئه‌وروپا كردووه، وه‌زیری ناوخۆی لیتوانیا رایگه‌یاند، تا ئێستا هه‌زار و 500 په‌نابه‌ر داوای مافی په‌نابه‌ریه‌تییان كردووه، چه‌ندین كه‌سیش ئاماده‌ییان نیشانداوه، كه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، گه‌شتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی عێراقی له بێلارووسیا و لیتوانیا بۆ به‌غدا ده‌ستی پێكردووه.
هێنریک نۆردێنتۆت، کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە وڵاتانی باڵتیک گوتی: "دۆخەكە زۆر نیگەرانی كردووین، بەتایبەت ھەڵسوكەوتی سوپا لە بەكارھێنانی توندوتیژی دژ بە پەنابەران، ئێمە لە نیگەرانییەكانی دەسەڵاتدارانی لیتوانیا و گەلەكەی تێدەگەین، كە ھەست دەكەن بوونەتە قوربانی رووداوەكانی ناوچەكە".
له ساڵی رابردووه‌وه، خه‌ڵكی زیاتر له رێگه‌ی توركیا و یۆنانه‌وه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌مه چه‌ند مانگێكه ده‌چنه بێلارووسیا و له‌وێوه به‌ره‌و لیتوانیا و دواتریش به‌ره‌و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆچ ده‌كه‌ن.
د.ی