ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كانی كاره‌با خه‌ڵكی به‌غدا بێ ئاو ده‌كات
هاووڵاتییان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ به‌بێ ئاوی بمێننه‌وه

K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی، به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كانی كاره‌با، كه وزه بۆ پڕۆژه‌كانی ئاوی به‌غدا دابین ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه، جگه له‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌غدای له خزمه‌تگوزاری كاره‌با بێبه‌ش كردووه، هه‌روه‌ها ناوچه‌ی كه‌رخی رۆژئاوای ئه‌و شاره‌ی به‌ته‌واوی بێ ئاو كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌میندارێتی گشتیی پارێزگای به‌غدا رایگه‌یاند، "شه‌وی رابردوو گرووپه تیرۆرستییه‌كان ئه‌و تاوه‌ره‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه، كه كاره‌با بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی كه‌رخ دابین ده‌كات، به‌و هۆیه‌شه‌وه پڕۆژه‌كه به‌ته‌واوی له‌كاركردن وه‌ستاوه".
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه گواستییه‌وه، "له شه‌وی رابردووه‌وه ئاو له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یان بڕاوه و تا ئێستاش چاك نه‌كراوه‌ته‌وه و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بێ ئاو بمێننه‌وه".
ئه‌میندارێتی گشتیی به‌غدا داواشی له هاووڵاتییان كرد، ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن، تا ئه‌و كاته‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی كه‌رخ ده‌كه‌وێته‌وه كار.
له‌سه‌ره‌تای هاتنی وه‌رزی گه‌رماوه تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه هێرش ده‌كرێته سه‌ر تاوه‌ره‌كانی كاره‌با و به‌و هۆیه‌شه‌وه رۆژانه كێشه‌ی زۆری نه‌بوونی كاره‌با و كه‌مئاوی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق دروست بووه.
هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق په‌نجه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرش و ته‌قینه‌وانه بۆ هیچ لایه‌نێكی دیاریكراو درێژ ناكه‌ن، به‌ڵام سوپای عێراق تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كانی ناوچه‌ی تارمیه‌ی باكووری به‌غدای له رۆژی هه‌ینیی خسته ئه‌ستۆی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، كه به‌هۆیه‌وه ئاو له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه بڕا. وێڕای ئه‌وه‌ش كه له‌ساڵی 2017ـه‌وه له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه رێكخراوی داعش شكستی هێناوه، به‌ڵام شانه نووستووه‌كانی لێره و له‌وێ له هێرش و كرده‌وه تیرۆرستیییه‌كانیان به‌رده‌وامن.
دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كانی ناوچه‌ی تارمییه‌ی باكووری ئه‌و شاره‌ش، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای عێراق ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێك له دژی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه كردووه.
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ش، دوێنێ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كۆبووه‌وه و بۆ زیادكردنی ژماره‌ی پاسه‌وانانی تاوه‌ره‌كانی كاره‌بای راسپاردن.
H.B