پارتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق داوایه‌ك له لایه‌نه‌كان ده‌كات
راگه‌یه‌ندراوێك له گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی له‌باره‌ی بڕیاری هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو راگه‌یاند، كه بڕیاره له 10ی ئوكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت و دووپاتیكرده‌وه، پارتی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، كه ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و بەشداری کۆی لایەنە سیاسییەکان دەروازەیەکە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیھێنانی داواکاری خەڵکی عێراق.
گوته‌بیژی پارتی داواشی له‌و لایه‌نانه كرد، به بڕیاره‌كانیاندا بچنه و وەکو داخوازییەکی ھاووڵاتیان و پێویستییەکی ھەنوکەییش بۆ خزمەت گەیاندنی زیاتر بە پرۆسەی سیاسی عێراق و حکومڕانیەکی باش و تەندروست، به‌كۆی لایه‌نه‌كانه‌وه به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان:
لە ئەنجامی داواکاری خۆپیشاندەرانی پارێزگاکانی عێراق، بابەتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو بە داواکاری زۆرینەی جەماوەر بەلایەنە سیاسییەکانیشەوە، ئەم داواکاریەش لەڕوانگەی چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسییانەی کە دووچاری پرۆسەی سیاسی عێراق ھاتبوون، لە ئاکامیشیاندا کۆمەڵێك کێشەی کەڵەکەبووی بواری ئابووری و خزمەتگوزاری بەبێ چارەسەر مابوونەوە، سەرچاوەی گرتووە.
بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانە و دۆزینەوەی رێگاچارە بۆ گرفت و کێشەکانی ھاووڵاتیانی عێراق بەشێوەیەکی گشتی، ھەڵبژاردنی پێشوەختە و دروستکردنی کابینەیەکی نوێی حکومەتی فیدراڵی بە فاکتەرێکی باش زانرا و، بڕیاڕی لەبارەوە درا. بەڵام ھەندێك لایەن، لە ئاکامی زیادبوونی کێشە و گرفتەکان و لێکدانەوەی ھەندێ لایەنی بەرچاو لە چۆنیەتی دروستبوونی کێشەکان، رایانگەیاند کە بەشداری لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە ناکەن. بەڕای پارتیمان ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و بەشداری کۆی لایەنە سیاسییەکان دەروازەیەکە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیھێنانی داواکاری خەڵکی عێراق، ھەروەھا بۆ ھاوکاری پرۆسەی سیاسی و پاراستنی لە چەقبەستوویی.
بۆیە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، داوا دەکەین لە بەڕێزان لە تەیاری سەدری و ھەر 26 لایەنی دیکەی کە رایانگەیاندووە بەشداری ھەڵبژاردن ناکەن، لەپێناو بەرژەوەندی ھاووڵاتیانی عێراق بەبڕیارەکەیاندا بچنەوە و بەشداری لە ھەڵبژاردندا بکەن وەکو داخوازییەکی ھاووڵاتیان و پێویستییەکی ھەنوکەییش بۆ خزمەت گەیاندنی زیاتر بە پرۆسەی سیاسی عێراق و حکومڕانیەکی باش و تەندروست.
مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
14ـی ئابی 2021