له حه‌وت شاری باكووری كوردستان ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ته‌شه‌نه‌ی كردووه
له دیاربه‌كر رۆژانه زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا ده‌بن.. له نه‌خۆشخانه‌كان هیچ شوێنێك بۆ وه‌رگرتنی تووشبووی نوێ نه‌ماوه

K24- دیاربه‌كر:
له حه‌وت شاری باكووری كوردستان، ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌شه‌نه‌ی كردووه و به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له دیاربه‌كر رۆژانه زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا ده‌بن و پزیشكانیش ده‌ڵێن: زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بن، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه.
به‌گوێره‌ی پزیشكان و شاره‌زایانی ته‌ندروستیش، ئه‌و شه‌پۆله‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه، دوای جه‌ژنی قوربان سه‌ریهه‌ڵداوه و تادێت زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه و به‌پێی داتاكانیش، له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی دیاربه‌كر، رحا، مێردین، ئێلهـ، مووش و بینگۆل دۆخی ته‌ندروستی مه‌ترسیداره و رۆژانه هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌و شارانه تووشی په‌تاكه ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌ك، ته‌نها له دیاربه‌كر رۆژانه ئه‌نجامی زیاتر له 2 هه‌زار پشكنین پۆزه‌تیڤ ده‌رده‌چن.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر خالس یه‌رلیكایا، ئه‌ندامی سه‌نته‌ری یه‌كێتی پزیشكانی تورك "TTB" گوتی: ئه‌گه‌ر رێكار و رێنماییه‌كانیان له‌به‌رچاو بگیرابان، رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین زیاتر ده‌بوو و داواشی له هاووڵاتیان كرد، په‌له له وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بكه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كان، رۆژانه زیاتر له 600 تووشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی دیاربه‌كر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و شوێنی خه‌واندنی نه‌خۆش بۆ تووشبووانی نوێ نه‌ماوه و ئێستا كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی به‌شی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا له ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.
هه‌ر به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له شاره‌كانی باكووری كوردستان، پێدانی مۆڵه‌ت به كارمه‌ندانی ته‌ندروستی راگیراوه.
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ڤاكسینیش، له دیاربه‌كر تا ئێستا ته‌نیا 338 هه‌زار كه‌س پێكوته‌یان وه‌رگرتووه، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ رێژه‌ی دانیشتوانی، ئه‌و رێژه‌یه زۆر كه‌مه.
H.B