سۆران.. له رووداوێكی هاتووچۆدا منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران داوایه‌ك له شۆفێران ده‌كات

K24- سۆران:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی باڵه‌كیان – مێرگه‌سۆر له سنووری گوندی گردخیوهت، منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌لایه‌ن رێپێدراوێكی هاتووچۆوه لە هەبوونی رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری شێلان لەسه‌ر رێگه‌ی بالەکیان - مێرگەسۆر لە گوندی گردخیوەت ئاگادارکراینەوە.
له‌وباره‌یه‌وه موحسین ته‌حسین، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران به كوردستان24ی راگه‌یاند، لە ئەنجامی ئه‌و رووداوه‌دا مندالێکی تەمەن (11) ساڵان گیانی لەدەست داوه.
هه‌روه‌ها داواشی لە شوفێران كرد، پابەندی رێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ بن و لەناوچە خەلك نشینەکان خێرایەکانیان کەم بکەنەوە، تاکو خۆیان و دەوروبەریان سەلامەت بن.
H.B