ئه‌فغانستان.. چه‌كدارانی تاڵیبان چوونه ناو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆك كۆماریش وڵاته‌كه‌ی جێهێشت
له ئه‌فغانستان ئه‌نجومه‌نی راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان پێكهێندرا

K24- هه‌ولێر:
چه‌كدارانی تاڵیبان گه‌یشتنه ناو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته و ئاژانسی هه‌واڵی "نوفوستی"ی رووسی بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی ئه‌فغانستان، وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و تاجیكستان، جێهێشت، ئه‌نجومه‌نێكی نوێ بۆ ئیداره‌دانی ئه‌و وڵاته پێكهێنرا و له داهاتوودا ده‌سه‌ڵات راده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كات.
ئه‌و ئاژانسه رووسییه له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاگادار بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ریه‌ك له حامد كارازای، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان و عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانی ئه‌فغانستان، له‌خۆ ده‌گرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له دانوستانه‌كانی ئه‌مرۆدا ره‌تی كرده‌وه ده‌سه‌ڵات له ئه‌شره‌ف غه‌نی وه‌ربگرێت و هه‌ردوو لا چه‌ند بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان تاووتوێ كرد و گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره‌ی كه تاڵیبان ده‌سه‌ڵات له ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌داری دیكه، وه‌ربگرێت".
دوای بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان، چه‌كدارانی تاڵیبان بۆ كۆنترۆڵكردنی سه‌رانسه‌ری خاكی ئه‌و وڵاته، ده‌ستیان به كرده‌یه‌كی چه‌كداری سه‌رانسه‌ری كرد و له ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا، توانییان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی ئه‌فغانستاندا، بسه‌پێنن.
هه‌ر ئه‌مڕۆش دوای گه‌یشتنی چه‌كدارانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بۆ ده‌روازه‌كانی كابوڵی پایته‌خت، به‌شێك له چه‌كداره‌كانیان چوونه ناو ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره.
به‌هۆی ئه‌زموونی به‌ر له 20 ساڵی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه، ئه‌فغانییه‌كان ترسێكی زۆریان لێ نیشتووه، به‌تایبه‌ت ئافره‌تان و كچان، كه له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1996 تا 2001، به‌ر له‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له ده‌سه‌ڵات ده‌ربكات، تاڵیبان كۆت و به‌ندی زۆری به‌سه‌ر ئافره‌تاندا سه‌پاندبوو، به‌تایبه‌ت كاتێك ئافره‌ت بۆی نه‌بوو به‌بێ هاوه‌ڵێكی ره‌گه‌زی نێر بچێته ده‌ره‌وه و خوێندنی له قوتابخانه‌كان له كچان فهدهغه كردبوو و ئافره‌تیان به جه‌ڵده و ره‌جمكردن سزا ده‌دا.
H.B