شاره‌زایه‌ك له كاروباری عێراق: هه‌وڵده‌درێت عێراق بكرێته ده‌وڵه‌تێكی مه‌زهه‌بی
هه‌وڵده‌درێت كۆپییه‌كی ئێرانی له عێراق به‌رهه‌م بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاتێكی شارستانی مه‌ده‌نی بخرێته نێو گێژاوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی مه‌زهه‌بی تایفی

K24- هه‌ولێر:
لێدوانه‌كه‌ی فالح فه‌ییاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، نیگه‌رانی شه‌قامی عێراقی لێكهوتهوه، كه رایگه‌یاندبوو، پێویسته حه‌شدی شه‌عبی سوود له ئه‌زموونی سوپای پاسداران، وه‌ربگرێت.
له دوایین سه‌ردانی فالح فه‌ییاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئێران، له‌وێ رایگه‌یاندبوو، پێویسته حه‌شد ببێته كۆپییه‌كی سوپای پاسداران، داواشی كردبوو كه گه‌لی ئێرانی و سوپای پاسداران، هاوكاری حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن، بۆیه حه‌شد ده‌یه‌وێت بێته نموونه‌یه‌كی سوپای پاسداران.
ئه‌و لێدوانه‌ی فه‌ییاز، بووه هۆی توڕه‌بوونی شه‌قامی عێراق، له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و سۆشیال میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، داواش كرا كه سه‌رۆكایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی بگۆڕدرێت، ئه‌و سوپایه‌ش به پێی پێوه‌ره جیهانییه‌كان رێك بخرێته‌وه، نه‌وه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی و حزبایه‌تی.
چالاكوانانی سیاسی و رۆژنامه‌نووسانی عێراقی ده‌پرسن، ئایا حه‌شدی شه‌عبی چ سوودێك له سوپای پاسداران ده‌بینێت، تا هه‌وڵ بدرێت وه‌ك ئه‌و سوپایه بێت، داواش له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران، كرا، ئه‌و گرووپانه له ریزی حه‌شدی شه‌عبی دوور بخاته‌وه، كه ره‌نگ و بۆی میلیشیا و وڵاتانی ده‌وروبه‌رن.
ره‌مه‌زان به‌دران، شاره‌زا له كاروباری عێراق، رایگه‌یاند، فالح فه‌ییاز له لیستی سزادراوانی ئه‌مه‌ریكایه، بیركردنه‌وه‌كانی كاریگه‌ری ئێرانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعیش، هه‌وڵ ده‌دات حه‌شدی شه‌عبی بكات به كۆپییه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران، داواكردنی فه‌ییاز، تاوه‌كو حه‌شدی شه‌عبی هاوشێوه‌ی سوپای پاسداران بێت، مانای ئه‌وه‌یه كه حه‌شد وه‌ك به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له عێراق، فه‌رمانه‌كانی له شوێنی دیكه وه‌ربگرێت.
راشیگه‌یاند، ئه‌و لێدوانه‌ی فالح فه‌ییاز، ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات، هه‌وڵده‌درێت، كۆپییه‌كی ئێرانی له عێراق به‌رهه‌م بهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له وڵاتێكی شارستانی مه‌ده‌نی، بخرێته نێو گێژاوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی مه‌زهه‌بی تایفی، بۆیه هه‌وڵی جدی له‌مباره‌یه‌وه، ده‌درێت.
سه‌رچاوه: ئیلاف
ك.ب