وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نهێنی كشانه‌وه له ئه‌فغانستان ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا ده‌یزانی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان حكومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر تاڵیبان به‌رگه‌ی 90 رۆژ ناگرێت

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌نتۆنی بلینكین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رگری له بڕیاری ئیداره‌ی بایدن ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی پاشه‌كشێی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌كرێن و گوتی: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاڵیبان به‌ته‌نیاش كۆنترۆڵی ئه‌فغانستان بكات به‌و بیانووه‌ی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی ئێستای تاڵیبان كه رووده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكاشی لێبوایه هه‌ر رویانده‌دا.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 15ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) به‌كاتی كوردستان له‌گه‌ڵ نیشتنه‌وه‌ی چه‌ند هێلیكۆپته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابوڵ، پێشكه‌وتنی خێرای هێرشی تاڵیبان بۆ ناو پایته‌ختی ئه‌فغانستان هێواش بووه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌سۆشێیتید پرێس، چه‌ندین ئۆتۆمبیلێكی گوللـه‌نه‌بڕ به‌كۆمه‌ڵ له‌ناو باڵیۆزخانه‌كه‌وه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌سۆشێیتید پرێس له‌سه‌ر زاری دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی ناو باڵیۆزخانه‌كه گوتی: "دیپلۆماته ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌ستیان به له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌نامه گرنگه‌كان كردووه و له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه دوكه‌ڵی سووتاندنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بینراوه".
رووداوه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به ئاشتیانه بگه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌پانی سیاسی و له‌گه‌ڵ لایه‌ن و حزبه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت به‌شداری ده‌سه‌ڵات بكات و به‌شداری كێبركێی هه‌ڵبژاردن بكات، ئه‌مه‌ریكاش وه‌ك چاودێرێك له ئه‌فغانستان بمێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ره‌كان له‌وه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه، كه یان رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی ناو ئه‌فغانستانه له‌گه‌ڵ تاڵیبان و رێز له‌یه‌كتری بگرن یان ئه‌وه‌تا له‌دوای رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌نێو خۆیاندا تووشی شه‌ڕێكی خۆێناوی ناوخۆیی ده‌بن.
ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا ته‌نیا كێشه‌یه‌كی هه‌یه، كه كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی پارێزراو بن، چونكه ئه‌نتۆنی بلینكین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌مڕۆ 15ی ئاب به "ئه‌ی بی سی نیوز"ـی راگه‌یاند، فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابوڵ گواستراونه‌ته‌وه بۆ فرۆكه‌خانه‌ی كابوڵ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به سه‌لامه‌تی كاره‌كانیان بكه‌ن له‌گه‌ڵ گه‌مارۆدانی كابوڵ له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه.
هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی بلینكین، له‌گه‌ڵ جیك تابه‌ر، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (State of the Union) ی "سی ئێن ئێن"، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه، كه ئه‌مه‌ریكا نه‌یویستووه شه‌ڕی تاڵیبان بكات به شه‌ڕی خۆی و به‌شدار بێت. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان ناتوانن گه‌لی ئه‌فغانی و وڵاته‌كه‌یان بپارێزن، گوتیشی: "ئێمه پێشبینیمان ده‌كرد كه تاڵیبان به‌و خێراییه به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ده‌نێت".
ئه‌م گوته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه به‌پێی رۆژنامه‌ی "زه دیترۆیت" چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی پێنتاگۆن ده‌ریانخستووه، كه له‌كاتی كێوماڵكردنی ساڵانی دوای 2003 كه‌متوانایی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی ئه‌فغانستانیان سه‌لماندووه كه شانبه‌شانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریان ده‌كرد و هه‌رده‌م پشتیان به‌توانای ئه‌مه‌ریكا به‌ستووه.
له‌و ئاماژانه‌ش كه كه‌وتنی حكومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌سه‌لمێنێت، هه‌ڵاتنی ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی وڵاته.
عه‌بدوڵلا عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای رێككه‌وتنی نیشتمانی له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند.
هه‌روه‌ها زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه، كه چه‌كداره شه‌ڕكه‌ره‌كانیان رێنماییان پێدراوه، كه له رێگه‌ی هێزه‌وه پێشڕه‌وی بۆ ناو كابوڵ نه‌كه‌ن.
به‌پێی رای زه‌بیحوڵڵا موجاهید، دواجار میلیشیاكان ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا و دوای گقتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ناوخۆییه‌كانی حكومه‌ت ده‌یانه‌وێت خوێن نه‌ڕژێت.
به‌رپرسێكی باڵای نزیك له ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی ئه‌فغانستان به ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێسی راگه‌یاند: "دوانیوڕۆی 15ی ئاب دوو نوێنه‌ری حكومه‌تی نیشتمانی به‌ره‌و ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وتوون، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی تاڵیبان".
هه‌روه‌ها دوو به‌رپرسی میلیشیاكانیش جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15ی ئاب له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی بوون بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌فغانستان.
عه‌بدولستار میرزا كه‌وال، وه‌زیری ناوخۆ به وه‌كاله‌ت، به رۆیته‌رزی گوتووه: "رێككه‌وتن هه‌یه، كه ئیداره‌یه‌كی راده‌ستكراو هه‌بێت بۆ راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات".
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی "زه واشنتن پۆست"ـه‌وه ئاشكرای كردووه، به تاڵیبانیان راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا په‌رچه‌كرداری قورس و خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان.
ئه‌و گوتیشی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی چه‌ند باره ده‌كاته‌وه، بۆ گواستنه‌وه‌ی وه‌رگێڕ و كارمه‌ندامی ئه‌فغانی كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كاریان كردووه".
ئه‌و پرسیاره‌ش له‌لایه‌ن "زه واشنتۆن پۆست"ـه‌وه ئاراسته‌ی بلینكین كراوه، (ئه‌گه‌ری ئه‌وه چه‌نده ئه‌مه‌ریكا دان به حكومه‌تی شه‌رعی تاڵیباندا بنێت؟) له‌وه‌ڵامدا گوتی: "حكومه‌تی داهاتووی ئه‌فغانستان رێز له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بگرێت و نه‌بێته مۆڵگه‌ی تیرۆریستان، ئه‌وه ئه‌و حكومه‌ته‌یه ده‌توانین كاری له‌گه‌ڵ بكه‌ین و دانی پێدابنێین".
ئه‌و گوتیشی: "به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی داهاتوو ئه‌وه‌ی نه‌كرد، پاڵپشتی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نه‌كرد له‌نێویاندا ژنان و كچان، و بووه مۆڵگه‌ی تیرۆریستان، ئه‌وا له پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی جێگه‌ی نابێته‌وه، كه به‌دڵنیایی ئه‌مه‌ش روونادات".
روداوه‌كانی ئه‌فغانستان زۆر به‌خێرایی هه‌نگاو ده‌نێن، دوای كاتژمێرێك له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری جه‌لال ئابادی پایته‌ختی هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه، كه رووبه‌رێكی فراوانی هه‌یه. له چوار لاوه كابوڵ ته‌نراوه، له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی ئه‌فغانستان په‌رته‌وازه بوون یان خۆیان راده‌ستی تاڵیبان كردووه، جۆ بایدن بڕیاری داوه 5 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان بكات، بۆ هاوكاریكردنی كشانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابوڵ له‌كاتی پێویستدا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێگه‌ی پرسیار، ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا 3000 سه‌ربازی له ئه‌فغانستان كێشایه‌وه به‌ڵام ئاماده‌یه 5000ی دیكه بنێرێته‌وه.
كۆمارییه‌كان ره‌خنه له‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی بایدن ده‌گرن، به‌ڵام ئیداره‌كه‌ی ته‌واو به‌رگری لێده‌كات. ئه‌نتۆنی بلینكین له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ "سی ئێن ئێن" به‌رگری له بڕیاره‌كه‌ی بایدن كرد بۆ كشانه‌وه، كه له شه‌وی 2 ته‌مموز (یۆلیۆی 2021) به چۆڵكردنی له‌ناكاوی بنكه‌ی سه‌ربازی هێزی ئاسمانی باگرام ده‌ستی پێكرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌واڵ بده‌نه هاوتا سه‌ربازییه ئه‌فغانییه‌كانیان.
پێنتاگۆن زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ته‌واوبوونی ئه‌ركی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌كاته‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌نتۆنی باینكینیش له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی "سی ئێن ئێن" دوپاتیكرده‌وه و گوتی: "ئێمه له ئه‌فغانستان بووین بۆ مه‌به‌ستێك، بۆ جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هێرشی 11ی سێپتێمبه‌ریان ئه‌نجامدا، له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا توانیمان ئوسامه بن لادن به سزای یاسایی خۆی بگه‌یه‌نین، ئێمه تا راده‌یه‌كی زۆر توانیومانه هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوی قاعیده له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌هێڵین، تا نه‌توانن هێرشێكی هاوشێوه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر دووباره‌بكه‌نه‌وه".
له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی جۆو بایدن هه‌میشه ئه‌وه‌ی دووباره كردووه‌ته‌وه، كه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان هیچ له‌و ئه‌نجامه‌ی ئێستا زیاتر ناگۆڕێت، بۆیه بلینكین گوتی: "كێبڕكێكاره ستراتیژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (له‌مه باشتریان نادرێتێ) بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ چه‌ندین ساڵی دیكه".
ئه‌مه‌ریكا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو، كه حكومه‌تی ئه‌فغانستان به‌مشێوه خێرایه به‌ره‌و داڕوخان ده‌ڕوات و له مانگی ته‌مموز (یۆنیۆی 2021)ـدا پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه، له ماوه‌ی 90 رۆژدا له‌سه‌رده‌ستی تاڵیبان ده‌ڕوخێت.




H.B