سەرۆکی پەرلەمان بۆ پارتی: هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین له‌ تێكۆشان له‌پێناو گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییە‌كان

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێک ئاراستەی پارتی دەکات

د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

K24 – هەولێر

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەبۆنەی 75مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێک ئاراستەی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دەکات.

لە پەیامەکەی د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هاتووە: "به‌بۆنه‌ی (75)مین ساڵیادى دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌کەین، هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین له‌ خه‌باتی سیاسی و تێكۆشان له‌پێناو گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییە‌كان و به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م خواست و داواكارییه‌ ڕه‌واكانی کوردستانیان بەگشتی".

لەو پەیامەدا سەرۆکی پەرلەمان راشیگەیاندووە: "له‌ ئێستادا هه‌رێمه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرس و ئاڵنگاریی گەورەی سیاسی، ئەمنی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ته‌ندروستی رووبەڕووە، هه‌موو ئەمانەش ده‌خوازن ململانێی سیاسی و بەرژەوەندیی حزبی و كێشه‌ لا‌وەکییەكان وه‌لابنێین و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بکەین، بە بنەما بۆ یەکخستنی رایەڵە نیشتمانییەکان لەپێناو پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییە باڵاکانی میللەتەکەمان و پارێزگاریکردن لە قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان، بە ئاڕاستەی وەدیهێنانی خواست و داخوازییەکانی گەلی کوردستان لە تەواوی ئاست و بوارە جیاوازەکاندا".

دەقی پەیامی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان:..

به‌ڕێز کاك مەسعود بارزانی..

بەڕێزان لە مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان..

به‌بۆنه‌ی (٧٥)مین ساڵیادى دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌کەین، هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین له‌ خه‌باتی سیاسی و تێكۆشان له‌پێناو گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییە‌كان و به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م خواست و داواكارییه‌ ڕه‌واكانی کوردستانیان بەگشتی.

به‌ڕێزان…

وەك دەزانن له‌ ئێستادا هه‌رێمه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرس و ئاڵنگاریی گەورەی سیاسی، ئەمنی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ته‌ندروستی ڕووبەڕووە، هه‌موو ئەمانەش ده‌خوازن ململانێی سیاسی و بەرژەوەندیی حزبی و كێشه‌ لا‌وەکییەكان وه‌لابنێین و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بکەین بە بنەما بۆ یەکخستنی ڕایەڵە نیشتمانییەکان لەپێناو پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییە باڵاکانی میللەتەکەمان و پارێزگاریکردن لە قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان، بە ئاڕاستەی وەدیهێنانی خواست و داخوازییەکانی گەلی کوردستان لە تەواوی ئاست و بوارە جیاوازەکاندا.

بۆ گەیشتن بەم ئامانجانەش پێشبینیمان ئەوەیە کە بەڕێزتان لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان و حزبە تێکۆشەر و بەرپرسیارەکانی تری کوردستان ڕۆڵی بەرپرسیارانەی خۆتان لە دوورخستنەوەی مەترسییەکانی سەر هەرێمەکەمان بگێڕن و زەمینەی نووسینەوەی دەستوورێکی گەلپەسەندی گونجاو لەگەڵ هەلومەرجی نوێی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکە بڕەخسێنن، بە جۆرێک خواستەکانی هاووڵاتییانی کوردستان و ماف و ئازادییە گشتییەکانیان ببێتە تەوەری گشت سازان و لێکگەیشتنەکان.

جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەم، ھەر سەرکەوتوو و سەرفرازبن.

 د.رێواز فایق

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

 ١٦ى ئابى ٢٠٢١

Fly Erbil Advertisment