پهیامی پیرۆزبایی مهلا مستهفا بارزانی بهبۆنهی (75)ـهمین ساڵڕۆژی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
"پارتی لەسەر دەستی سیمبوڵی رزگاریخوازی نەتەوەکەمان بارزانی باوك دامەزرا، كه هاوكاته لهگهڵ ساڵڕۆژی لەدایكبوونی جەنابی سەرۆك بارزانی"

K24 - ههولێر:
مەلا مستەفا بارزانی له پەیامێكدا پیرۆزبایی (75)ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگهیاند، لە 16ـی ئابی 1946 لەسەر دەستی سیمبوڵی رزگاریخوازی و ئازایەتی نەتەوەکەمان بارزانی باوك و رێبەری رۆحی نەتەوەییمان پارتی دامەزرا، ئاماژهی بهوهش كرد، ئهم یاده هاوکاته لهگهڵ ساڵڕۆژی لەدایكبوونی جەنابی سەرۆك بارزانی.
له پهیامهكهی مهلا مستهفا بارزانیدا هاتووه، بهم بۆنهیهوه پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی باوکی ئازیزم هێژا سەرۆك بارزانی و سەرجەم پەیڕەوانی رێبازی پارتی و بارزانی دەکەم، بە تایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان.
دهقی پهیامی پیرۆزبایی مهلامستهفا بارزانی بهبۆنهی (75)ـهمین ساڵڕۆژی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان:
پارتی دیموکراتی کوردستان لە 16ـی ئابی 1946 لەسەر دەستی سیمبوڵی رزگاریخوازی و ئازایەتی نەتەوەکەمان بارزانی باوك و رێبەری رۆحی نەتەوەییمان دامەزرا، ئەم یادە مەزن و شکۆدارە هاوکاتە لەگەڵ لەدایکبوونی رەمزی خۆنەچەماندن و پێشەوا و رابەری نیشتمانی و پێشمەرگەی سەربەخۆیی کوردستان بەرێز جەنابی سەرۆك مهسعود بارزانی، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی باوکی ئازیزم هێژا سەرۆك بارزانی و سەرجەم پەیڕەوانی رێبازی پارتی و بارزانی دەکەم بە تایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کادر و ئهندام و لایهنگران و دڵسۆزانی پارتیمان و گشت کوردستانیانی تێکۆشەر و نیشتمانە پەروەر.
لەم یادە پرشنگدارە پەیمان دووپات دەکەینەوە، کە هەردەم لەسەر رێبازی پیرۆزی باوکی رۆحیمان بەردەوامبین لە ژێر سەرکردایەتی حەکیمانەی سەرۆك مهسعود بارزانی تێبکۆشین لە پێناو بەدی هاتنی گشت ماف و ئامانجە نیشتمانییەکانمان و سەربەخۆیی کوردستان.
مەلا مستەفا مهسعود بارزانی
16ـی ئابی 2021