هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌فغانی به‌بێ پاسپۆرت و ڤیزا ده‌یانه‌وێت به فڕۆكه وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن
رۆژنامه‌نووسێكی "نیویۆرك تایمز" ده‌پرسێت: خه‌ڵك به‌بێ پاسپۆرت و ڤیزا بۆ كوێ ده‌چێت؟

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول-ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رقاڵی پێدانی ڤیزای تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكین به 2 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌فغانی، كه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن بگه‌یه‌نرێنه ئه‌مه‌ریكا و له‌ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ی داهاتوو تێكڕای كاره‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و ده‌گوازرێنه‌وه.
له بنه‌ڕه‌تدا كاره‌كه به‌مجۆره‌یه، به‌ڵام له دوێنێ ئێواره (15ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021)ه‌وه به‌شێكی زۆری خه‌ڵكه‌كه رووه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی كابول هه‌ڵده‌هاتن و چوارده‌وری فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كانی نێو فڕۆكه‌خانه‌یان گرتبوو وه‌ك ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت له قه‌نده‌هاره‌وه- له مینی پاسه مۆدێل كۆنه‌كانی نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته كه هێشتا بۆنی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێوه‌یه، بۆ مه‌زار شه‌ریف بچن، هه‌رچه‌نده تراژیدیای رۆیشتنی به‌شێك له ئه‌فغانییه‌كان هه‌روا ئاسان نه‌بوو، بیریان نه‌ده‌كرده‌وه فڕۆكه بۆ كوێ بڕوات و له چ فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك پێشوازی لێده‌كرێت؟ به‌بێ فرمان بۆی نییه گه‌شت بكات!
له ئێواره‌ی 15ی ئاب-ه‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كاریانكردووه، هێدی هێدی ده‌خزێنرانه دوو فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری جه‌نگی، كه تا دره‌نگانی دوێنێ شه‌و 15ی ئاب نه‌زانراوه بۆ چ دوورگه‌یه‌كی نزیك ئه‌مه‌ریكا ده‌برێن و دواتر به‌سه‌ر ویلایه‌ته‌كاندا دابه‌شده‌كرێن. به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌م پڕۆسه‌یه تا دوو هه‌فته‌ی دیكه ته‌واو ده‌بێت.
له‌نێو ئه‌م ئاپۆریهدا له‌ناكاو سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 16ی ئاب له‌گه‌ڵ خۆركه‌وتن ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر له‌به‌رده‌م تێرمیناڵی فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌مید كارزای (كابول) بیسترا، جه‌واد سوخنیار رۆژنامه‌نووسی "نیویۆرك تایمز" گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له رێگه‌ی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانهوه گواستووه‌ته‌وه، كه ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی فڕۆكه‌خانه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌كرێت، جه‌واد به تێڕامانه‌وه ده‌پرسێت خه‌ڵك به‌بێ پاسپۆرت و ڤیزا بۆ كوێ ده‌چێت؟ ده‌شڵێت: "تێناگه‌یشتم خه‌ڵك ده‌یه‌وێت له ده‌ست تاڵیبان راكات یان له‌ده‌ست هه‌ژاری؟".
به‌پێی رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 16ی ئاب، شه‌ش كه‌س له تێڕمیناڵی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا كوژراون.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه گێڕاویه‌تییه‌وه جه‌سته‌ی شه‌ش كه‌س له‌ناو خوێندا نقوم بوون، ئیتر بێئه‌وه‌ی دیار بێت كێ كوشتوونی؟
شایه‌تحاڵه‌كان وتوویانه دیمه‌نی فڕۆكه‌خانه له دیمه‌نی تێرمیناڵی پاسه‌كانی قه‌نده‌هار ده‌چوو، هیچ رێسا و یاسایه‌كی فڕۆكه‌خانه‌ی تێدا نه‌مابوو.

به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆنترۆڵی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كابول-یان كردووه، له‌كاتێكدا خه‌ڵكه بێدهرهتانهكهی كه هه‌ڵهاتوون له‌ده‌ست هاتنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌شاری كابول و شاره‌كانی دیكه، هه‌وڵی ده‌ربازبوون ده‌ده‌ن.
دۆخه‌كه پێویستی به كه‌سێكه هێوری كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش حه‌مید كارزای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه داوا له خه‌ڵكی كابول ده‌كات، شاره‌كه‌یان جێنه‌هێڵن، ئه‌و له‌گه‌ڵ كچه منداڵه‌كانیدا له سه‌لامه‌تی ده‌ژی و لای ئه‌و هه‌موو شتێكیش ئارامه.
دیمه‌نی كارزای هێوركه‌ره‌وه بوو له‌كاتێكدا كارزای یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌دوای حوكمی تاڵیبان بوو به سه‌رۆكی ئه‌فغانستان، به په‌یامه‌كه‌ی به‌خه‌ڵكی وت كه ئه‌گه‌ر من له‌خۆم نه‌ترسم ئێوه بۆ له‌خۆتان ده‌ترسن.
هه‌روه‌ها سوهێل شاهین، ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری تاڵیبان له‌قه‌ته‌ر به بی بی سی گوتووه، كه پێویسته خه‌ڵكی كابول ئارام بن، سه‌ر و ماڵیان پارێزراوه. گوتیشی: "ئێمه خزمه‌تكاری ئه‌م وڵاته‌ین".
سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ناو فڕۆكه‌خانه دڵنیایی شوێن و كۆنترۆڵیان به‌سه‌ر جوڵه‌ی ئاسمانی ئه‌فغانستاندا كردووه و هیچ فڕۆكه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه ناتوانێت گه‌شت بكات، ئه‌مه‌ش له پێناوی پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی تێكڕای كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه له نێویاندا به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، به هه‌مان شێوه هه‌موو گه‌شتێكی مه‌ده‌نی و بازرگانی وه‌ستێنراوه.
له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆنترۆڵی چاودێری هاتووچۆی ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول-یان كردووه، ده‌شڵێن: "سبه‌ی و له چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی كه له ئه‌فغانستان نیشته‌جێن، وێرای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی دیاریكراون له‌گه‌ڵ نێردهرانی ئه‌مه‌ریكا له كابول و خێزانه‌كانیان و ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌فغانییانه‌ی ئه‌گه‌ری ترسیان له‌سه‌ره و پێشتر كاریان بۆ كراوه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا".
بن واڵاس، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا به "بی بی سی" گوتووه كه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كابول دابه‌شبووه به‌سه‌ر دوو به‌شدا (گشتی و سه‌ربازی)، به‌شه گشتی و مه‌ده‌نییه‌كه‌ی به‌ته‌واوی وه‌ستێنراوه، هه‌رچی به‌شه سهربازییهكهشیهتی ئێستا له‌وپه‌ڕی دڵنیاییدایه و كارده‌كات له پێناو گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان و ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كارده‌كات. گوتیشی: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مه‌ریكا 6 هه‌زار سه‌ربازی ناردووه بۆ هاوكاری ئه‌م پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌یه".
له ئێواره‌ی 15ی ئاب-ه‌وه به‌هه‌زاران هاووڵاتی و دیپلۆماتی ئه‌مه‌ریكی و وڵاتانی دیكه، كه له ئه‌فغانستان كارده‌كه‌ن، ده‌یانگوازنه‌وه.
خاتوو "رخشاندا جه‌لالی" چالاكوانێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه له هه‌وڵی ده‌ربازبوونیدا بوو به "رۆیته‌رز"ی گوتووه: "چۆن ئه‌مه‌ریكییه‌كان فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌گرنه‌ده‌ست و مه‌رجه‌كانیان ده‌سه‌پێنن و حوكم به‌سه‌ر ئه‌فغانه‌كاندا ده‌ده‌ن؟" وتیشی: "ئه‌مه فڕۆكه‌خانه‌ی ئێمه‌یه، به‌ڵام به‌به‌رچاومانه‌وه ده‌بینین دپلۆماتهكان ده‌ڕۆن له‌كاتێكدا ئێمه له‌دۆخی چاوه‌ڕوانیداین".
به‌هۆی ئه‌و دۆخی ئاواره‌بوونه‌وه 60 ده‌وڵه‌ت له نێویاندا ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیاشی تێدایه، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ده‌ركرد و ده‌ڵێن: "كه گه‌لی ئه‌فغانی (مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ژینگه‌یه‌كی ئارام و ئاسایش و دۆستانه‌دا بژی)، پێویسته به‌په‌له ئاسایش و سیستمێكی مه‌ده‌نی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت".
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه تاڵیبان رایگه‌یاندووه و داواده‌كات سنووره‌كان كراوه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی رۆیشتن ده‌كات و هه‌موو رێگه و سنوور و فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان كراوه‌ن.
دوێنێ 15ی ئاب، (كابول) دوا شوێنگه‌ی حكومه‌تی ئه‌فغانستان له‌سه‌رده‌ستی تاڵیبان كه‌وت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی (2 ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی سه‌ربازی هێزی ئاسمانی باگرام-ی چۆڵ كرد و دوای 20 ساڵ له شه‌ڕكردن له‌و وڵاته كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.