دواى كه‌وتنی كابول.. هێرشێكی رۆژئاوایی له دژی بڕیاری واشنتن ده‌ستپێكرد
"ناتۆ له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئیستا بۆ یه‌كه‌م جار به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رۆژئاوا له ئه‌فغانستان رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین شكستی مێژوویی بووه‌ته‌وه"

K24- هه‌ولێر:
دوای كه‌وتنی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی تاڵیبان، هێرشێكی توندی وڵاتانی رۆژئاوای له دژی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیپێكرد و ره‌خنه‌ی ئه‌وه ئاڕاسته‌ی بڕیاری واشنتن بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان ده‌كرێت، كه شكست به پابه‌ندبوونی 20 ساڵی ته‌مه‌نی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌و وڵاته هێنراوه.
هه‌ر له وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا تا ده‌گاته راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و شوێنگره‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی، هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی واشنتن نیگه‌رانی خۆیان له‌و دیمه‌نه تۆقێنه‌رانه ناشارنه‌وه، كه به‌هۆی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌بینرێن، له‌وانه‌ش بینینی هه‌زاران ئه‌فغانی له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، كه هه‌وڵی راكردن له وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن خۆیان به دیوی ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكهكانیشهوه هه‌ڵواسن و له دوێنێوه چه‌ندین كه‌س له فڕۆكه‌كانه‌وه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوای دوو ده‌یه له بوونی سه‌ربازیی رۆژئاوا، ئێستا ئه‌فغانستان له‌ده‌ست چه‌كدارانی تاڵیبانه و له‌ناو شه‌قامه‌كانی كابول ده‌خولێنه‌وه و چوونه‌ته ناو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی.
بن والاس، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا گوتی: گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات، كه له ساڵی 2001 دوای هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له فه‌رمانڕه‌وایی ده‌ركرابوون، "مانای شكستێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه نازانێت ئه‌و كێشه‌یه به شه‌و و رۆژێك چاره‌سه‌ر ناكرێت".
ئه‌مه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه كه له په‌یوه‌ندییه ناوازه‌كانی له‌نده‌ن و واشنتن به‌دی ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له چه‌ند رۆژێك حكومه‌ته‌كه‌ی بۆریس جۆنسن به ئاشكرا ره‌خنه‌ی توندی له بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند، كه به‌هۆیه‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ناتۆش ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێهێشت و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی ئه‌ڵمانی و به‌ریتانیش له‌ناویان هه‌بوون.
ئه‌ڵمانیاش كه هاوپه‌یمانێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، نیگه‌رانییه‌كانی به ئاشكرا هه‌ستی پێ ده‌كرێت و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش له ئه‌فغانستان، ده‌ستی به چالاكییه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانی و ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرد، كردووه.
گه‌وره‌ترین شكست:
ئه‌مڕۆ هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتی: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی "هه‌ڵسه‌نگاندنێكی خراپ"ی بۆ دۆخی ئه‌فغانستان كردووه و دووپاتیكرده‌وه، "هیچ شتێكی نوێ نییه بۆ ئه‌وه‌ی بیڵێین. هه‌موومان، حكومه‌ت، ده‌زگاكانی هه‌واڵگری، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌موومان هه‌ڵسه‌نگاندنێكی خراپمان بۆ دۆخی ئه‌فغانستان كرد".
هاوكات ئارمین لاشیت، سه‌رۆكی حزبی "یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی" كه له‌لایه‌ن ئه‌نگێلا میركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیاوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، گوتی: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رۆژئاوا له ئه‌فغانستان "گه‌وره‌ترین شكست"ـه بۆ هاوپه‌یمانی ناتۆ هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه تاكو ئێستا.
لاشیت گوتی: ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ بائاشكرا ده‌ریده‌خات، كه "هاتنه سه‌ر هێڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتوو نابێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مه گه‌وره‌ترین شكسته بۆ هاوپه‌یمانی ناتۆ، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێستا و ئێمه له‌به‌رده‌م وه‌رچه‌رخانێكی مێژووییداین".
هه‌ر ئه‌مڕۆ، ئه‌نگێلا مێركڵ، راویژكاری ئه‌ڵمانیاش نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی دۆخی ئه‌فغانستان نیشاندا و به‌ئاشكرا باسی له بوونی چه‌ند هۆكارێكی سیاسی ناوخۆیی له‌پشت بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان كرد.
مێركڵ له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبه‌كه‌ی جه‌ختی كرده‌وه، "دوایین گۆڕانكارییه‌كان له ئه‌فغانستان به‌لای زۆربه‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه بریتین له چه‌ند رووداوێكی تاڵ، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی ئازادی له‌و وڵاته ده‌كرد، به‌دیاریكراویش ئافره‌تانی ئه‌فغانی".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 10ی ئه‌م مانگه رایدهیان، ئه‌و له‌و بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان په‌شیمان نییه.
تاڵچێژی ئه‌و بڕیاره له ئه‌ڵمانیا زیاتره، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و وڵاته له‌دوای ئه‌مه‌ریكا دووه‌م وڵاتی خاوه‌ن گه‌وره‌ترین هێز بووه له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا له ئه‌فغانستان.
بڕیاری هه‌ڵه:
یوشیكا فیشه‌ر، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا باسی له "هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره" كرد و گوتی: "هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووم بڕیارێكی له‌مشێوه‌یه هه‌ڵه و به‌و خێراییه ده‌درێت" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئێستا لێكه‌وته‌كانی ده‌بینین".
له‌كاتێكدا ئێستا ئه‌ڵمانیا سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیه‌تی له ئه‌فغانستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌فغانیانه‌ی له‌گه‌ڵیان كاریان ده‌كرد و ئیستا هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، له‌و وڵاته بهێننه ده‌ره‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌گوێره‌ی زامیر كابولوڤ، نوێنه‌ری كریملن له ئه‌فغانستان، رووسیا ده‌ستی به په‌یوه‌ندییه‌كانی كردووه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه باڵیۆزه‌كه‌ی له كابول چاوی به ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری تاڵیبان بكه‌وێت.
پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا، كه راسته‌وخۆ دوای كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی خاكی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، به‌په‌له ده‌ستیان به جووڵه كرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیپلۆماتكاره‌كانیان له‌و وڵاته بۆ وڵاته‌كانیان، رووسیا رایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌كه‌یان له كابول به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
ئێستا رووسیا كه به گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه رازییه، هه‌وڵ ده‌دات گرژی ناوچه‌كانی هه‌ژموونی خۆی له ئاسیای ناوه‌ڕاست كه‌م بكاته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودشدا زیاتر له زیاتر له بۆنه‌یه‌كدا مۆسكۆ به گاڵته‌جاڕییه‌وه باسی له شكستی ئه‌مه‌ریكای ركابه‌ره‌كه‌ی دوای 20 ساڵی شه‌ڕ له ئه‌فغانستان كردووه.






