له كۆنگره‌ى يهكگرتوودا مه‌لاكان شكستيانهێنا
له كۆی 35 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، هیچ كه‌سیان چانسی ئه‌وه‌یان پێنه‌درا بگەنه ئه‌نجوومه‌نی بڕیاری حزبه‌كه‌یان، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووش ده‌ڵێت، له ئاینده‌یه‌كی نزیك قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌نگیان به كه‌سايه‌تييه ئاینييهكان نه‌دا، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سايه‌تى ئاینی ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه بوون، به‌ڵام له كۆی 35 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، هیچ كه‌سیان چانسی ئه‌وه‌یان پێنه‌درا بگەنه ئه‌نجوومه‌نی بڕیاری حزبه‌كه‌یان، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووش ده‌ڵێت، له ئاینده‌یه‌كی نزیك قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
كه‌سايه‌تى ئایینی به گوڕوتینه‌وه به‌شدارییان له كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كگرتوودا كرد، به‌ڵام له كۆتاییدا به‌ده‌ستی به‌تاڵ هاتنه ده‌ره‌وه، چونكه هیچ كاندیدێكیان بۆ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه ده‌رنه‌چوو.
هه‌رچه‌نده ئه‌وان ئه‌ندامی یه‌كگرتوون، به‌ڵام له نێو خۆیانهدا یه‌كگرتوونین، عه‌لی بهردهگۆزی، پێشنوێژ و وتارخوێن پێیوایه په‌رت و بڵاوی له‌نێو ده‌نگه‌كانیان به ئاشكرا به‌دی ده‌كرا.
زیاتر له 80 ئه‌ندامی كۆنگره پیاوی ئایینی بوون، به‌شێكیشیان ده‌ڵێن، گرنگ نییه ئێمه دهرنهچووین، چونكه ئه‌وانه‌ی ده‌ریشچوون له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر كه‌سايه‌تى ئایینن.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیش به ئاشكرا نیگه‌رانی خۆی له‌وه ده‌ربڕی كه هیچ كه‌سايه‌تييه‌كى ئایینی بۆ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام مژده‌ی ئه‌وه‌شیدا قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه.
دوای یه‌كه‌م دانیشتنی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه كه له 35 ئه‌ندام پێكهاتووه، بڕیاره یه‌كه‌م هه‌نگاوی كاره‌كانیان پێداچوونه‌وه به ئۆرگان و رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی بێت، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه كه داهاتووی ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مینداره كۆنه‌كه به‌كوێ ده‌گات.