بەهۆی پیسکردنی ژینگە 27 کارگەی کەسارە لە هەولێر داخران
كارگه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه زورگه‌زراو و لیژنه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه

K24- هه‌ولێر:
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، بەهۆی پیسکردنی ژینگە و لەسەر سکاڵای 70 هاووڵاتی، 27 کارگەی کەسارەیان لەسەر رێگەی مەخموور داخستووە.
ئاشکراشی کرد، له‌ڕێگه‌ی لیژنەیەكی هاوبه‌شی نیوان قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێره‌وه ئه‌و كارگانه‌یان داخستووه و بەنیازن کارگەکانی کەسارە له‌و ناوچه‌یه بۆ زورگەزراو بگوازنەوە.
هه‌روه‌ها گوتی: له سه‌رده‌مێك ئه‌و كارگانه له‌و شوێنه دانرابوون، كه زۆر دوور بوون له سه‌نته‌ری شار و شوێنی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی زۆربوونی رێژه‌ی دانیشتوان له ده‌وروبه‌ری ئه‌و كارگانه، شوێنه‌كه‌یان چیتر شیاو نییه بۆ كارگه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه و له‌ڕێگه‌ی قایمقامیه‌تیشه‌وه چاودێری كاره‌كانی ده‌كه‌ن و دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه، بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه ده‌درێت.
H.B