بەریتانیا 20 هەزار پەنابەر وەردەگرێت

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: وەرگرتنی ئەو ژمارەیە لە پلانێکی درێژمەودا دەبێت

لەندەن پایتەختی بەریتانیا
لەندەن پایتەختی بەریتانیا

K24 – هەولێر

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ وەرگرتنی 20 هەزار پەنابەری ئەفغانی، کە بەهۆی گەڕانەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان وڵاتەکەیان جێهێشتووە.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رێککەوتن، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی تایبەتی وڵاتانی جی حەوت لەبارەی رووداوەکانی ئەفغانستان ئەنجام بدرێت.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی 20 هەزار پەنابەری ئەفغانی وەردەگرێت، بەڵام لە پلانێکی درێژمەودا.

ئەمە لە کاتێکدایە یەکەم کاروانی هاووڵاتییانی ئەفغانی بە فڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتنە شاری ئۆکسفۆردی بەریتانیا.

رۆژی 15/8/2021، بزووتنەوەی تاڵیبان کابولی پایتەختی ئەفغانستانی کۆنترۆڵکرد و دەسەڵاتی وڵاتەکەی گرتە دەست، بەمەش هەزاران ئەفغانی کە دژبەری تاڵیبانن ئەفغانستانیان جێهێشتووە.

ژمارەیەک ئەفغانی لە فڕۆکەخانەی کابول دەیانەوێت هەوڵدەدەن بە فڕۆکە ئەمەریککەکان خۆیان دەرباز بکەن
Fly Erbil Advertisment