وەزارەتی پێشمەرگە 3700 ئهفسهر خانهنشین دهكات
وەزارەتی پێشمەرگە، دەستی کردووە بە خانەنشین کردنی ئەو ئەفسەر و پلە باڵایانەی کە خانەنشینی دەیانگرێتەوە

K24 – هەولێر:
وەزارەتی پێشمەرگە لە خانەنشینکردنی ئەفسەران و پلە باڵاکانی ھێزەکانی بەردەوامە و تا ئێستاش دۆسییەی (3700) ئەفسەر یەکلابووەتەوە و بەشێک لە دۆسیەی ئەفسەرانیش لە وردبینیندان، بۆ ئەوەی خانەنشین بکرێن.
جگە لەوەی بەشێک لە دۆسیەکان ڕەوانەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی شەھیدان و ئەنفالکراوان و دارایی، کراون، بۆ ئەوەی لەمەودوا موچەکانیان لەوێوە خەرج بکرێت.
بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی سەربازی، لە وەزارهتی پێشمەرگە رایگهیاند، داوایان لە یەکەکانی (70و 80) کردووە دۆسیەی ئەفسەرانیان ڕەوانەی وەزارەت بکەن، بۆ ئەوەی وردبینی بۆ خانەنشینکردنیان بکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە، دەستی کردووە بە خانەنشین کردنی ئەو ئەفسەر و پلە باڵایانەی کە خانەنشینی دەیانگرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا دۆسیەی (3700) خانەنشینی پێشمەرگە، بە پلەی جیاواز یەکلایی بووهتەوە.
بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی ھێزەکانی پێشمەرگە، ئاشکرایكرد، جگە لە یەکلایبوونەوەی ئەو دۆسیانە، بەشێکی تریش لەدۆسییەکان لە وردبینیدان و (2500) دۆسیەی تریش بە پێی یاسای چاکسازی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە.
لیوا سەرحەد جەلال، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی سەربازی، لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئاماژهیپێكرد، وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە یەکەكانی ( 70 و 80) کردووە، کە دۆسیەی تەواوی ھێزەکانیان ڕەوانەی وەزارەت بکەن بۆ وردبینی کردن تا ئەوانەی کە شایستەن خانەنشین بکرێن.
ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، جهختیكردهوه، خانەنیشنی ھێزەکان بە پێی یاساکانی وەزارتی پێشمەرگە ڕێکخراوە و بە پێی پلەی سەربازیان جیاوازە لە چ تەمەنێکدا خانەنشین دەکرێن.
سەعید مستەفا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، جهختیكردهوه، بەشێك لەو دۆسیانەی وردبینیان تەواوبوون و ڕەوانەی وەزارەتە پەیوەندارهكان دەکرێت، لەوانە وەزارەتی شەھیدان و دارایی، بەڕێوبەرایهتی گشتی خانەنشینی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە پێی یاسای (38) ی خانەنشینی، کە لە پەرلەمان دەرچووە، لە مادەی (25) یاساکە، جۆری خانەنشنییەکانی جیاکردووهتهوه، لە نێوان تەمەنی 45 ساڵ بۆ 60 ساڵ.
ك.ب