كوڕهكهی ئهحمهد شا مهسعود ئومێدێك بۆ ئهفغانییهكان دهگهڕێنێتهوه
تهواوی خاكی ئهفغانستان نهكهوتووهته دهست تاڵیبان.. هێزهكان له ههرێمهكه كۆكراونهتهوه و ئامادهی رووبهڕووبوونهوهی بزووتنهوهكهن.. سهركرده گهنجهكهش هۆشداری دهدات

K24- ههولێر:
ئەحمەد مەسعود، کوڕی فەرماندەی بەرەی بەرگری نیشتمانی ئەفغانستان ئەحمەد شا مەسعودە، کە 9ی سێپتێمبەری ساڵی 2001 لەلایەن تاڵیبان و قاعیدەوە تیرۆر کرا. ئەوکات ئەحمەد مەسعود تەمەنی 9 ساڵ بوو، ئێستا 32 ساڵە و شوێنی باوکی گرتووەتەوە.

تاکە شوێنێك لەلایەن تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان کۆنترۆڵ نەکراوە، ناوچەی پەنجشێری ژێر دەسەڵاتی ئەحمەد شا مەسعودی کوڕە.
ئەحمەد شا مەسعود لە وتارێکدا کە لە 18ی ئەم مانگە لە "واشنتن پۆست" بڵاوبووەتەوە، داوای هاوکاریی لە ئەمهریکا و ئەوروپا كرد و گوتی: "من درێژە پێدەری رێگەی باوکمم، ئێمە تەنیا شەڕمان بۆ خۆمان و ئازادی ئەفغانستان نهکردووە، بەڵکو شەڕ بۆ ئەو بەها هاوبەشانە دەکەین، کە لە نێوان ئێمە و رۆژئاوادا هەن".
ئەحمەد شا مەسعودی کوڕ نایشارێتەوە چەك و تفاقی باشیان هەیە، چونکە باوکیشی پێشبینی ئەم رۆژەی دەکرد.


4 مانگ بهر له تیرۆرکردنیی، ئەحمەد شا مەسعودی باوك بە دیاریکراوی لە 2ی نیسانی 2001 دەچێتە بڕۆکسل و مەترسی و پیلانەکان و گەڕانەوەی قاعیدە و تاڵیبان دەگەیهنێته بەرپرسانی ئەوروپا، بەڵام گوێ بە هۆشدارییەکەی نادەن و دوای گەڕانەوەی گوتی: "قاعیدە و تاڵیبان تیرۆرم دەکەن".
ئەمجارەیان پێدەچێت بەدەم داواکارییەکەی ئەحمەد شا مەسعودی کوڕەوە بچن، نەك تەنیا ئەوروپا، بەڵکو سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیاش ئومێدێکی بە هێزەکانی پەنجشیر هەیە.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لهو بارهیهوه گوتی: "تاڵیبان هەموو ئەفغانستانی کۆنترۆڵ نەکردووە، باس لەوە دەکرێت لە ناوچەکانی پەنجشیر هێزەکانی بەرگری جێگری پێشووی سەرۆکی ئەفغانستان بەرێز ساڵح و ئەحمەد مەسعود لەوێ ماون و خۆیان کۆکردووەتەوە."
فەرماندە گەنجەکەی پەنجشیر ئاشکرای كرد، "لە 72 کاتژمێری رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە سەرباز و هێزە تایبەتەکانی ئەفغانستان لە کاتی هەرەسهێنانی سوپادا بە چەکەکانیانەوە پەیوەندیان پێوە کردوون و هاتوونەتەوە پەنجشیر". بەڵام وەك خۆی گوتی: "ئەمە بەس نییە و هێشتا پێویستییان بە هاوکاری رۆژئاوایە". هۆشداریشی دایه تاڵیبان، "كه ئەگەر بیانەوێت ناوچەکە بگرن رووبەڕوویان دەبنەوە. بەڵام بۆ ئەوەی سەربکەون، پێویستیان بە چەك و هاوکارییە".
گوتیشی: "دهمانهوێت هاوکارییەکان لە واشنتن و لەندەنهوه بێن، ئەو شوێنەی ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەم تێیدا تەواو کردووە، لە پاریسەوە بێن، ئەو پاریسەی بەهاری ئەمساڵیش شوێنێکی تایبەت لە ناو باخچەکانی کەمپەس ئێلیزی بەناوی فەرماندەی کۆچکردوو ئەحمەد شا مەسعودی باوکمەوە کرا".
ئەحمەد مەسعود، کوڕی گەورەی ئەحمەد شا مەسعود فەرماندەی بەرەی بەرگری نیشتمانی ئەفغانستانە و تاقانەی 4 خوشکە.
ئەحمەد شا مەسعودی کوڕ هۆشداری ئهوهشی دا، كه ناوچەکانی ژێر دەستی تاڵیبان جارێکی دیکە دەبێتەوە بە شوێنی تیرۆر و تاکە ئومێد كه لە ئەفغانستان مابێت، پەنجشیرە.
H.B