سووریا بۆردومانی ئیدلبی كرد 4 منداڵ بوونه‌ قوربانی

جه‌سته‌ی پارچه‌كراوی منداڵی چواره‌میشیان بۆ هێناو، به‌ خێرایی و به‌هۆی بۆردومانی به‌رده‌وام، ناشتیان

دیمه‌نی بۆردومانه‌كه‌
دیمه‌نی بۆردومانه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سوپای سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌د، بۆردومانی سنووری ئیدلبی كرد، ده‌ره‌نجام (4) منداڵ له‌یه‌ك خانه‌واده‌ بوونه‌ قوربانی.

راشیگه‌یاند، سوپای سووریا، بۆردومانی گوندی (كه‌نسه‌فره‌)ـی، سنووری ئیدلب كردووه‌، په‌یامنێری فرانس پرێس، دیمه‌نی ناشتنی (3) منداڵی بینیووه‌، كه‌ باوكیان له سه‌ر‌ گۆڕه‌كانیان گریاوه‌، دواجار، جه‌سته‌ی پارچه‌كراوی منداڵی چواره‌میشیان بۆ هێناو، به‌ خێرایی و به‌هۆی بۆردومانی به‌رده‌وام، ناشتیان.

هه‌ر دوێنێش سوپای به‌شار ئه‌سه‌د گوندی (به‌لشۆن) بۆردومانكرد، كه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سووری له‌وێش بوونه‌ته‌ قوربانی.

جێی باسه‌ ئه‌و ناوچانه‌، دوا خاڵی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووری ئیداره‌ی ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ (ده‌سته‌ی رزگاركردنی شام/  به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو‌)، پێكهاتووه‌.

دیمه‌نیك له‌ رووداوه‌كه‌
دیمه‌نیك له‌ رووداوه‌كه‌
منداڵێك وێنه‌ی خوشك و براكانی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌
منداڵێك وێنه‌ی خوشك و براكانی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌
باوكی منداڵه‌كان شیوه‌نییه‌تی
باوكی منداڵه‌كان شیوه‌نییه‌تی

 

سه‌رچاوه‌:فرانس پرێس

ك.ب