دەستەی ئاماری ھەرێم رووپێوێك بۆ هه‌ژاری ئه‌نجام ده‌دات
له دوایین رووپێوی تایبه‌ت به هه‌ژاری رێژه‌كه 5% بووه

K24 - هه‌ولێر:
نزیکەی ھەشت ساڵە لە ھەرێمی کوردستان ھیچ رووپێوێکی تایبەت بە ھەژاری و دیاریکردنی رێژەکەی ئەنجام نەدراوە، دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری کردووە، بۆ ئەوەی لە سەرەتای ساڵی داھاتوو بۆ دیاریکردنی ھێڵی ھەژاری لە ھەرێمی کوردستان، دەست بە رووپێویکی فراوانی خێزانی بکات.
سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستانیش ئاشکرای كرد، لە ساڵی 2014 دوا رووپێوی ھەژاری ئەنجام دراوە، بەڵام ئەوکات رێژەی ھەژاری تەنیا 5% بووە.
دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ ڕووپێوێکی یەکساڵی ھەژاری لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، رووپێوەکە فراوانە و ماوەیەکی زۆری پێ دەچێت، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دروست رێژەی ھەژاری لە ھەرێمی کوردستان دیاری بکرێت.
سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، ئامادەکارییەکان بۆ ئەو بابەتە لە تەواوبوونە و ھەوڵ دەدەن لە سەرەتای ساڵی 2022 دەست بە رووپێویەکە بکرێت، ئاماژەش بەوە دەکات، دواین رووپێو کە بۆ ھەژاری لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە، رێژه‌كه 5% بووە.
سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێم گوتی: "ئه‌م رووپێوییه خێزانییه، ژماره‌یه‌ك پرسیاری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی تێدایه، كه بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوودی ده‌بێت، ده‌توانرێت پلانه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م رووپێوییه دابنێن".
لە ھەرێمی کوردستان بەراورد بە عێراق ئاستی رێژەکە زۆر نزمە، لە دوو ساڵی رابردووش‌دا بەھۆی کۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە ھەژاری لە ھەرێمی کوردستان رێژەی ستانداردی تێنەپەڕاندووە، چاودێرێکی کۆمەڵایەتی لەو بڕوایەدایە لە ھەرێمی کوردستان دەرفەتەکانی ژیان زیاترە، ئەوەش بە ھۆکار دەزانێت کە زۆرێک لە بیانییەکان بۆ کارکردن روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە، جگە لە سەدان ھەزار دەستی کاری شارەکانی عێراق کە لە بازاڕەکانی ھەرێم کار دەکەن.
محه‌مه‌د گۆمەشینی، چاودێری کۆمەڵایه‌تی گوتی: "له‌و رووپێوییانه‌ی له عێراق ئه‌نجام دراون، سته‌م له هه‌رێمی كوردستان كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێژه‌ی هه‌ژاری ته‌نیا دوو خاڵی به‌رده‌كه‌وێت له كۆی 100 خاڵدا، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی كه‌مه به‌راورد له عێراق".
ئەو رووپێوەی کە دەستەی ئاماری ھەرێم دەیەوێت ئەنجامی بدات ماوەی نزیکەی ھەشت ساڵە ئەنجام نەدراوە، لەماوەی دوو ساڵی رابردووش‌دا بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ھیچ رووپێوێك ئه‌نجام نه‌دراوه، دواین رووپێوی ھەژاری فراوان لە ھەرێمی کوردستان، کە ھێڵەکانی ھەژاری دیار دەکات، لە ساڵی 2014 ئەنجام دراوە، لە ساڵی 2018 ئەنجامەکانی رووپێوی ھەژاری ئاشکرا کرا، کە 5.34% بووه، جگە لە ھەژاری لەم رووپێوەییهدا دۆخی تەندروستی و پەروەردە و ئابووریش ڕوونكراوه‌ته‌وه.
د.ی