موسه‌ننا ئه‌مین: ئه‌و كارته فشاره‌ی كورد هه‌یبوو له ده‌ست درا
"عه‌بادی هیچ به‌ڵێنێكی به كورد نه‌داوه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ره‌خنه له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له فراكسیۆنه كوردییه‌كان ده‌گرێت و پێی وایه، كارتی گوشاری كورد له‌ده‌ست درا.
موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له سلێمانی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد بۆ به‌غدا رایگه‌یاند: به‌بێ ره‌زامه‌ندی فراكسیكۆنی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و هه‌روه‌ها به بێ رێككه‌وتن و له‌به‌رچاونه‌گرتنی یه‌كڕیزی ئه‌و كارته فشاره‌ی كورد هه‌یبوو، له ده‌ست درا.
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوو راشیگه‌یاند عه‌بادی هیچ جۆر به‌ڵێنێكی به كورد نه‌داوه و نیسابی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش به كورد ته‌واو كراوه.