وه‌زیری ته‌ندروستی: ئه‌وانه‌ی ڤاكسین وه‌رده‌گرن مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نامێنێت
ئێستا كێرڤی تووشبوون له هه‌رێمی كوردستان له چه‌ماوه‌یه‌كی به‌رز له لووتكه‌وه به‌هێواشی به‌ره‌و خواره‌وه دێت

K24- هه‌ولێر:
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دۆخی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئێستا كێرڤی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان له چه‌ماوه‌یه‌كی به‌رز له لووتكه به‌هێواشی به‌ره‌و خواره‌وه دێت و تاڕاده‌یه‌ك ئێستا له دۆخێكی باشترداین به‌راورد به چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو.
سه‌باره‌ت به به‌رزی رێژه‌ی مردنیش له‌و چه‌ند رۆژه‌دا، وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: ئه‌و رێژه به‌رزه‌ی مردن كه ئێستا هه‌یه، كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه كه به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا رووی له هه‌ڵكشان كردبوو. و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی گیانله‌ده‌ستدان كه ئێستا تۆمارده‌كرێن، هی تووشبووانی به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه و وه‌ك پێشبینیشیكرد، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بۆ ماوه‌ی 2 تا 3 هه‌فته‌ی داهاتووش له‌ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ی به‌ر له ماوه‌یه‌ك، رێژه‌ی مردن به به‌رزی بمێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاكسینیش به هاووڵاتییان، سامان به‌رزجی گوتی: ئه‌و هه‌ڵمه‌ته یه‌كێكه له باشترین رێكاره‌كانی خۆپارێزی و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ڤایرۆسه له سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌ڵام ئه‌مه‌ش تاكه رێگه نییه بۆ خۆپارێزی، چونكه به‌هۆی هاتنی زنجیره نوێیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌وانه‌ش زنجیره‌ی "دێلتا" بینیمان كه چۆن شه‌پۆلێكی به‌هێزی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه دووباره جیهانی گرته‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی فراوانبوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێدانی ڤاكسین كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه ئاسانتر بووه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی كه هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، كاتێك تووشی ئه‌و په‌تایه‌ش ده‌بن، باری ته‌ندروستییان زۆر جێگیره و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی خۆتۆماركردنی هاووڵاتییانیش له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه، كه زۆرێك له هاووڵاتییان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن، دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی، چه‌ند مانگێك پێ ده‌چێت و وه‌ڵام نادرێنه‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: به‌ر له هاتنی شه‌پۆلی ئه‌م دواییه‌ی كۆرۆنا، رێژه‌ی خۆتۆماركردن زۆر نزم بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا، رێژه‌ی خۆتۆماركردن به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه و كه‌ڵه‌كه‌بوونێكی زۆر دروست بوو و لۆدێكی گه‌وره كه‌وته سه‌ر بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین.
ئاشكراشیكرد، پلانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا پێشینه پێدانی ڤاكسین به مامۆستایان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی نوێی خوێندن له قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن مه‌ترسییه‌كانی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و په‌تایه كه‌م بكه‌نه‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه، له پلانیان هه‌یه، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌نته‌ری تایبه‌ت به پێدانی ڤاكسین به مامۆستایان بكه‌نه‌وه.
هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌ووه، ژماره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤاكسین له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان زیادكراون و ئێستا 151 سه‌نته‌ر له هه‌رێمی كوردستان بۆ پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا ته‌رخانكراون.
H.B