كازمى و ئه‌ردۆغان دۆخی شنگالیان تاوتوێ كرد
ئه‌ردۆغان بۆ كازمی: توركیا هیچ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستیی له شنگال بۆردومان نه‌كردووه.. ئه‌وه‌ی بۆردومانكراوه وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنرا

K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنه‌وه چه‌ن پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ردوو وڵاته‌كه‌یان تاوتوێ كرد، له‌ناویشیان پرسی شنگال.
بەگوێره‌ی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پەیوەندییە سەربازی و بازرگانی و هەواڵگرییەکانیان تاوتوێ کردووە.
میدیای فەرمیی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەردۆغان خۆشحاڵیی خۆی پێشانداوە لە پێشهاتە ئەرێنییەکانی پەیوەندییە بازرگانی، سەربازی و هەواڵگرییەکانی هەردوولا، هاوکات داوایکردووە، هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زیاد بکرێن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، سەرۆك کۆماری تورکیا لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا ئاماژەی بە بوونی پەکەکە لە قەندیل، مەخمور و شنگال کردووە و بە سەرۆك وەزیرانی عێراقیشی راگەیاندووە، کە تورکیا هیچ بنکەیه‌كی تەندروستیی لە شنگال بۆردومان نەکردووە، بەڵکو ئەو شوێنە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە وەك حەشارگە بەکارهاتووە و ئەندامانی ئەو رێکخراوەش کراونەتە ئامانج.
H.B