بایدن وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات
وڵاتانی G7 كۆده‌بنه‌وه

K24 - هەولێر:
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تایبه‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌فغانستان، وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
جین بیساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی، راشیگه‌یاند، به‌ر له‌وه‌ی بایدن به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی (G7)، بكات، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو، وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه، بۆریس جۆنسون، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، رایگه‌یاند، سبه‌ی سێشه‌ممه وڵاتانی( G7)، كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له، تایبه‌ت به دۆخی ئه‌فغانستان، ئه‌نجامده‌ده‌ن.
جۆنسون راشیگه‌یاند، گفتوگۆكانمان تایبه‌ت ده‌بێت به كاركردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به رزگاركردن و چۆڵكردنی ئه‌فغانستان، به شێوه‌یه‌ك كه كاره‌ساتی مرۆیی دروست نه‌بێت و پاڵپشتی گه‌لی ئه‌فغانستانیش بكرێت، كه ده‌ستكه‌وته‌كانی (20) ساڵیان به‌فیڕۆ نه‌چێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆشكی سپی رایگه‌یاند، جۆ بایدن به‌شداری لووتكه‌ی وڵاتانی (G7) ده‌كات، بۆ گفتوگۆكردن له دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌فغانستان.
جین بیساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی، له چوارچێوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی، روونیكرده‌وه، جۆ بایدن به ناچاری به‌شداری له لووتكه‌ی وڵاتانی (G7) ده‌كات، بۆ باسكردن له دۆخی تازه‌ی ئه‌فغانستان، به‌تایبه‌ت دۆسیه‌ی مرۆیی له‌و وڵاته.
ئاماژه‌یپێكرد، پێشبینی ده‌كرێت جۆ بایدن له داهاتوودا وتارێك پێشكه‌ش بكات، تایبه‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌فغانستان، له‌و كاته‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی تووندڕه‌و ده‌سه‌ڵاتی له‌و وڵاته گرتووه‌ته ده‌ست.
وڵاتانی (G7) پێكهاتوون له ئه‌مه‌ریكا، ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، كه‌نه‌دا و ژاپۆن، كه به‌رهه‌می (%40)ی جیهانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، رێژه‌ی (%10) دانیشتوانی پێكدێنن.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب