ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود: هه‌رگیز هه‌رێمی په‌نجشێر به‌ده‌ست تاڵیبانه‌وه ناده‌ین
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان سه‌دان چه‌كداری خۆی بۆ كۆنترۆڵكردنی هه‌رێمی په‌نجشێر ره‌وانه كرد

K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د مه‌سعود، كوڕی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعوود، سه‌ركرده‌ی كۆچكردووی ئه‌فغانی دووپاتیكرده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی په‌نجشێر راده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ناكه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌وڵی دا كۆنترۆڵی بكات، "ئێمه ئاماده‌ین به‌رگری بكه‌ین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌فغانستان له‌لێواری كاره‌ساتێكی مرۆییدایه و خه‌ریكه ده‌بێته‌وه په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ تیرۆرستان.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵی "العربیة" هاتوون و داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كرد، پشتیوانی له گه‌لی ئه‌فغانستان بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د مه‌سعود گوتیشی: ئێمه توانیمان رووبه‌ڕووی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ببینه‌وه و له‌تواناماندایه رووبه‌ڕووی تاڵیبانیش ببینه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هیچ كێشه‌یه‌كیان له پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تاڵیبان نییه و ئه‌فغانستان پێویستی به حكومه‌تێكی گشتگیره، به‌ڵام وه‌ك گوتی: ئه‌گه‌ر تاڵیبان هه‌وڵ بدات هزری خۆی بسه‌پێنێت، ئه‌وا پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت و یاسایه و رێگه‌ی پێ ناده‌ن.
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا ئه‌حمه‌د مه‌سعود جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و ده‌یه‌وێت له ئه‌فغانستان كۆتایی به‌شه‌ڕ بهێندرێت و هه‌وڵ بۆ گفتوگۆ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاڵیبان ره‌تی كرده‌وه گفتوگۆ بكات، ئه‌وا هیچ رێگه چاره‌یه‌ك نییه جگه له شه‌ڕ، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و ئاماده‌یه بۆ به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هۆشداریشی له خوێنڕشتنێكی زۆر دا.
سه‌ركرده گه‌نجه‌كه‌ی ئه‌فغانستان گوتی: ئه‌گه‌ر تاڵیبان له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه به‌رده‌وام بێت، ته‌مه‌نی زۆر درێژ نابێت و ئاشكراشیكرد، ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه حكومییه‌كان له ژماره‌یه‌ك ویلایه‌تی ئه‌فغانستانه‌وه به چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی زۆره‌وه هاتوونه‌ته په‌نجشێر و په‌یوه‌ندییان به هێزه‌كه‌یه‌وه كردووه.
له‌و لێدوانه‌یدا بۆ كه‌ناڵی "العربیة" كه له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ئه‌نجامدرا، ئه‌حمه‌د مه‌سعود جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته حكومه‌تی ئه‌شره‌ف غه‌نی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی خێرا كه‌وتنی ئه‌فغانستان بدات و گوتیشی: رێككه‌وتنی ئاشتیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان "ناپاكییه".
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌یڵێت جێبه‌جێی ناكات و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بنه‌ما ره‌سه‌نه‌كه‌ی جاران و دووپاتیكرده‌وه، "ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان نیزپاكی خۆی بۆ جیهان بسه‌لمێنێت كه ئه‌و گۆڕاوه"، هه‌روه‌ك گوتی: ئه‌و هه‌ست به شۆك و شه‌رمه‌زاری ده‌كات كاتێك دیمه‌نه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول ده‌بینێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان مۆڵه‌تی ته‌نیا 4 كاتژمێری بۆ هێزه‌كانی ئه‌حمه‌د مه‌سعود دیاریكرد، بۆ راده‌ستكردنی هه‌رێمی په‌نجشێر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌دان چه‌كداری خۆی ره‌وانه‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌رێمه‌كه و كۆنترۆڵی بكه‌ن.
H.B