تاڵیبان چۆن سۆشیال میدیا به‌كارده‌هێنێت؟
تا ئێستا تاڵیبان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له ئه‌فغانستان قه‌ده‌غه نه‌كردووه

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
مێژوو گه‌ڕایه‌وه جێگه‌ی خۆی، تاڵیبان دوای 20 ساڵ له‌شه‌ڕ دژی تیرۆر كۆنترۆڵی ئه‌فغانستانی كردووه، رێككه‌وتن بێت یان رێككه‌وتن نه‌بێت، ئه‌و جیهانه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و جیهانه‌ی دوێنێ نییه، چونكه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك (تویته‌ر و فه‌یسبووك و یوتوب، ئینیستگرام) له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كۆنترۆڵ كراوه، ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌موو هێرشێكی سیاسی سنووردار بكات و شوێنپێی هه‌موو كه‌سێكیش له‌گه‌ڵ دید و تێڕوانینی ده‌ستنیشان بكات.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره تا ئێستا تاڵیبان له بوونی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئه‌فغانستان رێگر نییه. هه‌روه‌ها تاكه شتێكی جیاواز له پێشتر ئه‌وه‌یه، كه تاڵیبان پاڵپشتی فراوانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات، چونكه ئه‌م هێزه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پرۆگرامێكی پروپاگه‌نده‌ی به‌هێزی هه‌بوو بۆ سه‌ركه‌وتن.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ی‌و ئێس توده‌ی" تاڵیبان ئێستا له توانایدایه له‌گه‌ڵ ته‌واوی جیهان راسته‌وخۆ چێژ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌رگرێت، وێرای ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی كردووه، كه چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، كه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ری بڵاوده‌بوونه‌وه.
پسپۆڕان پێیانوایه به‌راستی ئه‌وه‌ش كۆتایی هات له‌باره‌ی حكومه‌تی ئه‌فغانستان، كه ئاسان نه‌بوو له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی پۆپۆلیستیانه‌دا پیاده‌ی كرد.
له‌كاتێكدا وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كان له كابول-ی پایته‌خت له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس و خه‌ڵكه‌وه پیشانده‌درێت، كه ئاماژه‌یه بۆ قه‌یران و هه‌وڵی هه‌ڵاتنی بێئومێده‌كان، تاڵیبانیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، كه هه‌موو شت كۆنترۆڵكراوه و شاره‌كه "ئارام و سروشتییه به ته‌واوی".
پسپۆڕانی میدیا ده‌ڵێن په‌خش و وه‌شاندنی ئه‌م دواییه‌ی په‌یامه‌كانی تاڵیبان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه وای نیشانده‌دا، كه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن و پێشێلكردن بێت، كه به‌شێكه له نمایشی ستراتیژی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به ئامانجی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا و كێبڕكێ له‌سه‌ر شه‌رعییه‌تدان به بزوتنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌ویش دوای داڕمانی خێرایی پێشبینینه‌كراوی حكومه‌تی ئه‌فغانستان له 10 رۆژی سه‌ره‌تای مانگی ئابدا.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی تاڵیبان رۆژی (17ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) به‌شێك له‌یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ی دانابوو بۆ قسه‌كردنی توند له‌سه‌ر فه‌یسبووك، كه لایه‌نه زه‌به‌لاحه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای تۆمه‌تبار كرد، به پێشێلكاری مافی گرووپه ئیسلامییه‌كان له گوزارشتكردن له‌رای ئازاد-ی خۆیان له رێگه‌ی رێگریكردنیان له هه‌موو پێگه‌كانیانه‌وه.
له‌لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێران له كابولی پایته‌خت، "موجاهید" جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كه رێز له مافی ئافره‌تان ده‌گرین (له چوارچێوه‌ی سنووری ئیسلام)، به‌ر له‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر سوشیال میدیا، رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" ئه‌كاونتی زۆریانی راگرت.

هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی كه "موجاهید" له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌دا ده‌ركه‌وت، ئه‌و به نوێنه‌رایه‌تی گرووپێك قسه‌ی بۆ په‌یامنێران ده‌كرد، له‌كاتێكدا دوو ده‌یه‌یه هیچ ره‌سم و لێدوانێكی نه‌بووه بۆ میدیاكان.
له خاڵێكدا، یه‌كێك له په‌یامنێره‌كان له‌گه‌ڵ گوته‌بێژه‌كه‌ی ئه‌فغانستان دوا، كه له‌سه‌ر ئه‌و كورسییه دانیشتبوو، كه كورسی "داواخان میناپاڵ" گوته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌فغانستان بوو، رۆژی (13ی ئاب) له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه تیرۆر كرا.
گوته‌بێژی فه‌یسبووك ره‌تیكردنه‌وه هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر قسه‌كانی هاوتا تاڵیبانییه‌كه‌ی هه‌بێت، چونكه پێیوایه هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه هه‌بێت، تێڕوانینێكی ته‌واوه له‌باره‌ی بنه‌ماكانی مه‌نتیقی ترس و دڵه‌راوكێ به‌رامبه‌ر ئه‌و گرووپه. ئه‌و گوتی: "تاڵیبان رێكخراوێكی تیرۆریستییه به‌پێی رێسا‌و یاسای ئه‌مه‌ریكا".
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی فه‌یسبووك ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر لابردنی هه‌ر ده‌قێك ئه‌وا كۆمپانیاكه‌یان پێویستی به تیمێك له پسپۆڕانی ئه‌فغان هه‌یه، كه له زمانی "داری" و "پاشتۆ" تێبگات و زانیارییه‌كی دیاریان هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌نتێكستی ناوخۆ (زمانی گشتی)، گوتیشی: "فه‌یسبووك بڕیارنادات له‌سه‌ر كاروباری حكومه‌تی باوه‌ڕپێكراو له هه‌ر وڵاتێكی دیاریكراو بێت، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه رێز له ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گرێت له‌بڕیاردانه‌كانیدا".
هه‌روه‌ها "ئادام موسیری"، سه‌رۆكی ئینیستگرام به سایتی بلۆمبێرگ-ی گوتووه: "رێگه‌ناده‌ین به ئاماده‌گی یان ئاهه‌نگ و هاندان یان هه‌ر شتێكی توندوتیژ، كه نوێنه‌رایه‌تی تاڵیبان بكات له‌سه‌ر ئنستگرام، یان هه‌ر ئه‌پێكی فه‌یسبووك".
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی فه‌یسبوكه‌وه، تویته‌ر ئه‌و رێگرییه‌ی نییه، چونكه فه‌یسبووك له‌سه‌ر پێگه‌ی ئینته‌رنێت خه‌ڵك و گرووپه‌كانیانی دابه‌شكردووه به‌سه‌ر سێ ئاستدا له رووی ئاستی ترسناكییه‌وه، ئه‌وانه‌ی بۆ توندوتیژی و ترس ده‌چنه ئاستی 1-ه‌وه "رێكخراوه‌كان یان ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی توندوتیژی ده‌كه‌ن دژی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و دووباره‌كردنه‌وه‌ی داماڵینی مرۆڤایه‌تی یان بانگه‌شه‌ده‌ده‌ن به گوێی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژی خه‌ڵكن له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌خشه‌ی تاوانی پلان بۆدانراو".
به‌پێی فه‌یسبووك ئاستی یه‌كه‌م، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام تاڵیبان له لیستی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌دا نییه، كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لیستێكی بۆ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانیان سزا دراون، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه له‌ساڵی 2018.
تۆم جۆسلین یه‌كێك له خۆبه‌خشه پێشكه‌وتووه‌كان له دامه‌زراوه‌ی به‌رگریكردن له دیموكراسی، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی فیكری قازانجنه‌ویسته له واشنتن به "ئه‌ی بی سی نیوز"ی گوتووه:"بۆ تاڵیبان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ستراتیژییه و چه‌ندین ساڵه به‌كاریده‌هێنن بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان"، گوتیشی: "هه‌تا له رووداوه‌كاندا په‌رچه‌كرداری خێرایان هه‌بووه بۆ حكومه‌تی ئه‌فغانستان".
جۆسلین ده‌شڵێت: "خاڵێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی بریتییه له‌وه‌ی به‌زمانێك ده‌دوێن زمانی رۆژئاوایه و ده‌زانن چۆن مامه‌ڵه‌ی ژیرانه بكه‌ن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و ده‌زانن چۆن قسه بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌یده‌ن به گوێی رۆژئاوا، كه بریتییه له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن".
به‌پێی داتاكانی ئه‌كاونتی نێوده‌وڵه‌تی له‌ساڵی 2017 دا ته‌نیا (11.4%)ی ئه‌فغانستان ئینته‌رنێتی به‌كارهێناوه، له‌كاتێكدا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان خۆیان (0%)یان به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها جۆسلین ده‌ڵێت: زه‌بیحوڵڵا موجاهید، بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه چالاكییه‌كانی له‌سه‌ر پێگه‌ی تویته‌ر هه‌یه، گوتیشی: "تاڵیبان به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو په‌یامه‌كانیان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌چه‌ند زمانێك له نێویاندا ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، پاشتۆ و داری".
به‌پێی پێوانه‌ی جیهانی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری خۆی هه‌بێت ده‌بێت (49%)ی خه‌ڵك به‌كاریبهێنێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌بێت پشت به‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان ببه‌ستێت.
د.ی