وێنه و ڤیدیۆ.. درێژترین پیاوی ئه‌مه‌ریكا له ته‌مه‌نی 38 ساڵیدا كۆچی دواییكرد
باڵای فۆفكۆفینسكی له 2 مه‌تر و 35 سانتیم زیاتر بوو.. میدیاكانیش هۆكاری ئه‌و باڵابه‌رزییه‌ی ئاشكرۆا ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:
ئیگۆر فۆفكۆفینسكی، درێژترین پیاوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ویلایه‌تی مینیسۆتا له ته‌مه‌نی 38 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌سه‌ر زاری خانه‌واده‌ی فۆفكۆفینسكی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌كرانی گواستییه‌وه، ناوبراو به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه كۆچی دوایی كردووه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، هۆكاری ئه‌و باڵابه‌رزییه فۆفكۆفینسكی به‌هۆی ئه‌وه بووه، كه رژێنه ده‌ره‌قییه‌كه‌ی بڕێكی زیاد له‌پێویست هۆرمۆنی گه‌شه‌ی ده‌ركردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه بووه‌ته درێژترین پیاوی ئه‌مه‌ریكا و باڵاكه‌ی گه‌یشتبووه 7 پێ و 8.33 ئینج، كه به پێوه‌ری مه‌تر هاوتایه له‌گه‌ڵ 2 مه‌تر و 35 سانتیم و 5 ملیمه‌تر.
Remembering Igor Vovkovinskiy, known by some as the tallest person in the United States and known by others as the friendly giant from Ukraine’s 2013 Eurovision entry. Igor, who stood at 7 feet and 8.3 inches (234cm) died yesterday from heart disease at the age of 38. pic.twitter.com/I1BwJkJJVL
— Jack Lawson (@jackhlawson) August 22, 2021
ئولیه لادان، برا گه‌وره‌كه‌ی فۆفكۆفینسكی به رۆژنامه‌ی "ستار ترییۆن ئۆف مینیاپۆلیس" رایگه‌یاند، كاتێك له كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو و سه‌رده‌می جه‌نگی سارد، فۆفكۆفینسكی له ئۆكرانیاوه هات، به‌هۆی باڵابه‌رزییه‌كه‌ی یه‌كێك بوو له كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان.
پێشتر فۆفكۆفینسكی له به‌رنامه‌ی (دكتۆر ئۆز شو) ده‌ركه‌وتبوو و له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنیش له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكاوه بانگهێشت كرابوو، كاتێك ئۆباما بینی كه كراسێكی له‌به‌ر بوو و له‌سه‌ری نووسرابوو: "درێژترین لایه‌نگری ئۆباما له جیهان".
سه‌رچاوه: ئه‌سۆشێیتد پریس
H.B